خۆپێشاندانی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ئوتریش

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ١٩ سێپتامبری ٢٠٢١ زایینی کاتژمێر ٤ی دوای نیوەڕۆ لە ناوەندی شاری “ڤییەن” گردبونەوەیەکی بۆ مەحکووم کردنی ئەو هێرشە دڕندانەیەی کە سوپاسی تیرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران کردویەتە سەر ناوچە سنوریەکانی باشوری کوردستان بە بیانوی ئەوەی کە هێزەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لەم ناوچانە جێگیرن و لەو ناوچانەوە هێرش دەکەنە سەر ئەمنیەتی ئەو ڕێژیمە و هەروەها بۆ ڕیزگرتن لە شەهیدانی ١٧ی خەرمانانی موشکابارنکردنی قەڵای دیمۆکرات  و  بیر هێنانەوەی تیرۆری میکۆنۆس و مەحکووم کردنی هەمووی ئەو کردەوە جنایەتکارانەی، کە کۆماری ئیسلامی ئێران لەم مانگەدا بە دژی نەتەوەکەمان ئەنجامی داوە بە بەشداری کوردەکانی دانیشتوی ڤییەن و دەوروبەری بەڕێوەبرد.

شایانی باسە بەرنامەی ئەو کۆبونەوە ناڕەزایەتیە بەسرودی نەتەواویەتی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد و پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە لایەن دوکتۆر “عەلی مازوچی” بە زمانی ئاڵمانی خوێندرایەوە، پاشان چەند دروشم بە زمانەکانی ئاڵمانی و فارسی و کوردی لە گۆڕەپانی شوێنی خۆپێشاندانەکە لە لایەن بەشدارانەوە گوترانەوە. بەشداران بە ئاڵای پیرۆزی کوردستان و هەروەها وێنەی شەهیدان ، دروشم و پلاکارت شوێنی خۆپێشاندانەکەیان بە شێوەیەکی زۆر جوان ڕازاندبۆوە.

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران- ئوتریش

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*