بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان لە شاری” بێرنی” پێتەختی ولاتی سویس بەدژی هێرشەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 18ی سێپتامبری ۲٠۲۱ی زایینی، خۆیێشاندان و کۆبوونەوە بە نیشانەی ناڕەزایەتی و مەحکووم‌کردنی ڕێژیمی کۆماری ئێسلامیی ئێران لە شاری “بێرنی” ولاتی سویس لەلایەن ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو.

 کاک “موختار راوێش” ڕێوڕەسمەکەی بە سروودی نەتەوایەتی “ئەی ڕەقیب” و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی کورد و کوردستان دەستیپێکرد.

پاشان لەلایەن کاک” زاهیر قادرحاجی” بەرپرسی کۆمیتەی سویسی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بەخێرهاتنی بەشداربووان کرا، باسێکی لەسەر جەنایەت و دوژمنایەتی کۆماری ئیسلامی بۆ بەشداربوان کرد کە کۆماری ئیسلامی دوژمنی نەتەوەیی کوردە و بە هەموو شێوەیەک دووژمنایەتی خۆی درێژە پێدەدات،

پەیامی دەفتەر سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە دژی تۆپبارانی هێزەکانی ڕۆژهەلات لەلایەن خاتوو “ تەوار ئەبروزەنی” خوێندرایەوە و هەر وەها پەیامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن کاک” کارۆ عەبدڵڵازادە” لە نێو خەلکی سویس بە زمانی ئاڵمانی بلاوکرایەوە..

هەروەها  کاک “زاهیر قادرحاجی” باسی لە جەنایەتی و تیرۆری میکۆنۆس و بوێری دادگای ئاڵمان کرد یادی ڕێبەری شەهید دکتۆر شەڕەفکەندی و هاورێیانی بەرز راگیرا،

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران  لە لایەن  کاک “موختار راوێش” خوێندرایەوە

پارچە پەخشانێک لە لایەن “ خوسرەو خزری” پێشکەش بە بەشداربووان کرا و هەروا سرودی ئەی شەهیدان لە لایەن ئەندامانی بەشدارەوە گوترایەوە.

 لە لایەن کاک” ئەنوەر باریدە” بەرپرسی کۆمیتەی سویسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران  سپاسی بەشداربووان کرا.

شایانی باسە کە خۆپێشاندانەکە بە دروشم و شوعار بە دژی کۆماری ئیسلامی کۆتایی پێھات.

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران – سویس

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*