بێ‌سوودبوونی پێشکەوتووترین کەرەستە نیزامییەکانی سپای پاسداران لە بەرانبەر ئیرادەی هێزی پێشمەرگە

بەکارهێنانی پێشکەوتووترین کەرەستە و ئامێرە نیزامییەکان لەلایەن سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە دژ بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هیچ دەسکەوتێکی بۆ ڕێژیم نەبووە.
ماوەی ٣ ڕۆژە کە سپای تێرۆریستی پاسداران، لە ناوچەی سنوورییەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێشکەوتووترین کەرەستە و ئامێرە سەربازییەکان لەدژی هێزی پێشمەرگە کەڵک وەردەگرێ، بەڵام بەو حاڵەش هیچ چەشنە دەسکەوتێکی نیزامی وەدەست نەهێناوە.
سپای پاسدارانی ڕێژیم لە “درۆنی بۆمبڕێژکراو” و “تۆپی لەیزەری” بۆ هێرش بۆ سەر هێزی پێشمەرگە کەڵکی وەرگرتووە و سەرەڕای هەموو ئەو هەوڵانە، پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵات بە ورەی بەرزەوە لە سەنگەری خۆڕاگرییدا درێژە بە تێکۆشان دەدەن و هیچ خەسارێکیان پێ‌نەگەیشتووە و ئەمەش سەلمێنەری سەرکەوتنی ئیرادەی شۆڕشگێرانەی نەتەوەی بندەستی کورد بەسەر پێشکەوتووترین ئامرازە نیزامییەکانی دوژمنی داگیرکەرە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*