دیداری دوو لایەنی حیزبی دێموکرات لەگەڵ هەیئەتێکی سۆسیال دێموکراتەکانی سوید

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۸ی سێپتامبری ۲٠۲۱ لە  ستادس هوسی شاری ستۆکهۆڵم لەلایەن هەیئەتی سۆسیال دێموکراتەکانی سويد بە سەرپەرستی قادر کاسیرگا، سەرۆکی شۆرای ئۆپۆزیسیۆن لە ستۆکهۆڵم، توماس هاماربەری ئەندام پەرلەمان و دۆستی لەمێژینەی حیزبی  دێموکرات و ئاندێش ئۆستێربێری ئەندام  پەرلەمان  پێشوازی کرا لە هەیئەتی هەردووک بەشی حیزبی دێموکرات.

ھەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە پێکهاتبوو لە دوکتور سۆزان فەتحی ، بەرپرسی پەیوەندیە سويدیەکانی کۆمیتەی سويد و هاوڕێ ئەسعەد یوسفی بەرپرسی کۆمیتەی ستۆکهۆڵم و سەرەتای کۆبوونەوەکە بە بەخێرهاتن لەلایەن هەیئەتی خانەخوێیەوە دەستی پێ کرد و پاشان بە شێوەیەکی ورد باس لە دۆخی ئێستای  ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا  کە بە قەیرانێکی سەختدا دەڕوا کە بێجگە لە زوڵم و زۆری ڕووبەڕوی قەیرانی ئابووری، کەمی  ئاو، تێکچوونی ژینگە بە شێوەیەکی   بەرنامەڕێژراو لەلایەن حکومەتی ئێران ، پرسەکانی نەبوونی داو دەرمان و ڤاکسێن و گوێ نەدانە پەتای کۆڕۆنا لەلایەن بەرپرسانی حکومەت، بەردەوام بوونی ئێران لە دەستتێوەردانی لە وڵاتانی دراوسێ ، بەردەوام بوون لە سیخووڕی کردن و دادگای کردنی حامید نووری ، بەشێکی دیکەی باسەکان بوون.

بەشی سەرەکی کۆبوونەوەکە لەسەر دۆخی ئێستای هەردووک باڵی حیزبی دێموکرات و  حیزبە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان  بە گشتی بوو کە لە چەند مانگی ڕابردوو بە شێوەیەکی بەربڵاو کەوتوونەتە بەر هەڕەشەی ڕێژیمی ئێران و زیادبوونی جمووجۆڵە تێرۆریستیەکانی کۆماری ئیسلامی کە تازەترینیان شەهیدکردنی شەهید مووسا باباخانی ، ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو و  ئاماژە بەوە کرا لە ئێستادا بە شێوەی پێویست نەبووە بە باسی ڕۆژ لە نێو ڕۆژواییەکان دا.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا کە هەرچی زوویە بە نووسراوە داوا لە وەزیری دەرەوەی سويد بکرێ بۆ  ئەوەی حکومەتی سويد لەوبارەوە هەڵوێست بگرێ و ڕێگە لە  ڕووداوی نەخوازراو لەلایەن حکومەتی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی بگرێ  و بیروڕای گشتی لێ ئاگادار بکاتەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەی سوئێد

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*