سەردانی هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ نوسینگەی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە سوئێد

ڕۆژی دوو شەممە ٦ـی سپتەمبر ، هەیئەتێکی حیزبی دێموكراتی كوردستان لە وڵاتی سوئێد بەسەرپەرستی بەڕێز کاک حەسەن ڕستگار، و بەشداری کوێستان بابایی بەرپرسی كۆمیتەی گشتی حیزب لەو وڵاتە و ھاورێیان محەممەد ئیسماعیلی و ئەسعەد یووسفی لە شاری ستۆكهۆڵم سەردانی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیان کرد.

ھەیئەتی حیزبی دێموکرات لەلایەن بەرێزان شۆڕش قادر رەحیم و بەختیار بەردەمان لە نوسینگەی نوێنەرایەتی ھەرێم بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا .

سەردانی ھەیئەتی حیزب بە مەبەستی پیرۆزبایی و دەستبەکار کردنی بەڕێز شۆڕش قادر رەحیم وەک نوێنەری حکومەتی ھەرێم لەم وڵاتە بوو.

شایانی باسە لەو چاوپێکەوتنە دا وێڕای باسکردن لە پەیوەندی لەمێژینەی حیزبی دێموکرات و حکومەتی ھەرێمی کوردستان باس لە پەیوەندی حیزبە سوێدی و کوردستانیەکان کرا.

حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
کۆمیتەی سوئێد

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*