کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و دایکی ئەندام و پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆچی دوایی کرد

خاتوو زێنەب مینایی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و دایکی ئەندام و پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دیموکرات، “ڕەحیم مینایی” ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٨ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، خاتوو “زێنەب مینایی” خەڵکی گوندی “مێهماندار”ی ناوچەی سندووسی نەغەدە و دایکی پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان هاوڕێ “رەحیم مینایی”، لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی، کۆچی دوایی کرد.

خاتوو “زێنەب مینایی”، ژنێکی نیشتیمانپەروەر و کوردپەروەر و خۆڕاگر بوو کە لەو پێناوەدا گەلێک سەختی و کوێرەوەری دیت و زۆر شاخ و کێو و شیو و دۆڵی بەدوای دیداری کوڕی پێشمەرگەیدا پێوا و خۆزگە و ئاواتی ڕزگاری کوردستان و لە باوەشگرتنەوەی کوڕە دوورەوەڵاتەکەی و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی بوو کە بەداخەوە بەو ئاواتە نەگەیشت و کۆچی دوایی کرد. بەم بۆنەوە ناواندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شۆڕشگێری مینایی و خزم و کەسوکاریان بە گشتی دەکا و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*