بەشداری هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ڕێورەسمی بە خاکسپاردن و پرسەو سەرەخۆشی کاک “ئەحمەد کاکەمەمی” دا

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ۲٨ی ئاگۆستی ٢٠٢١زایینی ، هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی سوئێد پێکهاتوو لە ئەندامانی کۆمیتەی گشتی سوئێد و بەڕێزان کاك حەسەن ڕستگار،  کاک سەعید بگزادە و کاک حەمەڕەسووڵ کەریمی بەشداری ڕێوڕەسمی دوا مالئاوایی لە کاک ئەحمەد کاکەمەمی یان کرد.

بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی سوئێدی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە لایەن بەڕێز “نەبەز عەلیدوست” پەیامی هاوخەمی کۆمیتەی سوئێدی حیزبی دێموکڕاتی کورستانی خوێندرایەوە کە تێیدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ هاوسەنگەرانی کاک ئەحمەد و بنەماڵەکەی هاوکات لە چەند وتەیەکدا تیشکی خستە سەر ژیان و خەباتی ئەدەبی و سیاسیی کاک ئەحمەد.

شایانی باسە لەو مەراسیمە دا چەندین کەسایەتی دیار و لایەنی کوردستانی بەشدار بوون و پەیامی هاوخەمیان خوێندەوە.

حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

کۆمیتەی سوئێد

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*