کۆچی دوایی دایکی دوو ئەندامی تێکۆشەری حیزب لە گوندی “”زمزیران “”ی ناوچەی رەبەت

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕی ١٤٠٠ ی هەتاوی، دایە “” فاتمە خزرزادە “”دایکی هاوڕێیان سەلاح چابوکی، ئەندامی تێکۆشەر و ئەمەگناسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ و هەروەها لوقمان چابوکی ئەندامیی خەباتکار و ماندوویی نەناسی حیزب لە باشووری کوردستان، بەهۆی نەخۆشییەکی لە ناکاو لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ، وێڕای دەڕبرینی خەم و پەژارەی، پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆی پێشکەش بە هاورێیان “” کاک سەلاح و کاک لوقمان “” و سەرجەم بنەماڵەی شۆڕشگێر و نیشتمانپەروەریان ئەکات و خۆی لە کەوتنی ئەم کۆستە گەورەدا بە شەریک و هاوخەمیان دەزانێ.

بەشی کۆمەڵایەتی کومیتەی حزبی دیمۆکراتی کوردستان / وڵاتی نۆروێژ

 

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*