دایکی ئەندام و پێشمەرگەیەکی دێرین حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆچی دوایی کرد

سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەمە ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٠ ی هەتاوی، دایکە “” مریەمی مستەفەوی “” دایکی پێشمەرگەی دێرینی حیزب هاوڕێ “عەلی لالە” بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجە لە تەمەنی ٧٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
دایە “مریەم” ژنێکی نیشتیمانپەروەر و کوردپەروەر بوو کە خەونی بە ئازادیی نەتەوەکەی و دیدار و لەباوەشگرتنەوە کوڕە دوورەوڵاتەکەی و هاوڕێ و هاوسەنگەرانییەوە دەدیت و لە چاوەڕوانییاندا بوو.
بەم بۆنەوە ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات،، سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکانی “مستەفەوی” و “لاڵە” و خزم و کەسوکاریان بە گشتی و هاوڕێ کاک عەلی لالە بە تایبەتی دەکات و لە خەم و پەژارەیاندا خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان – دەرەوەی وڵات

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*