کۆبوونەوەی بەشی پەیوەندییەکانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەگەڵ حیزبی سۆسیالیستی چەپ لە نۆروێژ

رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٠٤/٠٥/٢٠٢١ کۆبوونەوەیەک بە شێوەی ئۆنلاین لە گەڵ حیزبی سۆسیالیستی چەپی نۆروێژ پێکهات. لەو کۆبوونەوەیە دا بەفرین رۆستەمی، لە بەشی پێوەندییە نۆروێژییەکانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان, بەشدار بوو..
لە سەرەتایی کۆبوونەوەکەدا، هەیئەتی حیزبی سۆسیالیستی چەپ ئاماژەی بە پێوەندی حیزبەکەیان دەگەڵ کوردەکانی دانیشتووی نۆروێژ بەگشتی و حیزبە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی کرد. هەروەها هۆی گرتنی ئەو کۆبوونەوەیان دەگەڵ حیزبی دێموکرات گەراندەوە بۆ زانیاری وەرگرتنی زیاتر لەرەوشی ئێستای رۆژهەلات و پرسی کورد لەوڵاتی ئێراندا. پێویستە بگوترێ کە لەو کۆبوونەوەیە دا بەرێزان: فرێدی ئاندرە ئۆستەگۆرد، ئەندامی پاڕڵمانی نۆروێژ، بەرهەم ئازادی ( کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەندامی ئەو حیزبە) و ئێسپێن کریستێر لە لایەن حیزبی سۆسیالیستی چەپی نۆروێژ وە بەشدار بوون .


لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوە کەدا ، خاتوو بەفرین رۆستەمی، لە لایەن کۆمیتەی نۆروێژەوە سپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێست و بڕیارەکانی حیزبی سۆسیالیستی چەپ سەبارەت بە کوردەکان ، چ لە ناوخۆیان دا و چ لە پارڵمانی نۆروێژدەڕبری.هاوکات بە پشتبەستن بە بەلگە و راپۆرتی پێشێلکارییەکانی رێژیمی ئێران، لە یەکساڵی رابردوو دا و سەرکوت و زەبروزەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژهەلاتی کوردستان باسێکی پێشەکەش کرد. هەروەها داوای لە حیزبی سۆسیالیستی چەپ و حکومەتی نۆروێژ کرد کە زیاتر بێنە سەر خەت و پشتیوانی لە خەباتی گەلی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان بکەن. لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا خاتوو بەفرین ، داوای کرد کە هەوڵ بدەن ئەو جۆرە کۆبوونەوانە دەگەڵ رەوەندی کورد و بە تایبەتی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر بێ و هەر تایبەت نەبن بە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی پارلمان..
جێگای ئاماژەیە کە لەم کۆبوونەوەیەدا حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشدار بوو.

پەیوەندییەکانی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان-نوروێژ

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*