بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی گرووپی کاری کوردان لە ئەنترناسیوناڵ سۆسیالیست

دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە، ١١٧ بانەمەڕ (١ی مەی ٢٠٢١ی زایینی) گرووپی کاری کوردان لە ئەنترناسیوناڵ سۆسیالیست بە بەشداریی بەڕێز “لویس ئەیالا” سکرتێری ئەنترناسیونالی سۆسیالیست ” و حەوت حیزب و لایەنی سیاسیی هەر چوار پارچەی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی پێك هێنا. لەو کۆبوونەوەیەدا، بەڕێزان کاک خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە هاوڕێیەتیی مەولوود سوارە، ئەندامی ڕێبەری و نوێنەری حیزب لە ئەنترناسیوناڵ سۆسیالیست، بەشداری ئەم کۆبوونەوەیە بوون.
ئەم کۆبوونەوەیە، سێ تەوەری لەخۆ گرتبوو کە بریتی بوون لە:
یەکەم: وتاری هەرکام لە حیزب و لایەنەکان لەسەر خۆیان و ڕاو بۆچوونیان لەسەر دۆخی هەنووکەیی ئێران و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
دووهەم: کاری ئێمە و رێزگرتن لە مافی سیاسی و مرۆیی خەڵکی کوردستان.
سێهەم: بەرنامەی کار و ئاکامی دانیشتنەکە.

سەرەتای کۆبوونەوەکە، بەڕێز لویس ئەیالا، سکرتێری ئەنترناسیوناڵ سۆسیالیست باسێکی لە کۆبوونەوە و چالاکییەکانی “ئێس ئای” و هەروەها پەتای کۆڕۆنا لە ئەفریقا و بەتایبەت دۆخی نالەباری هیندوستان کرد و هەروەها لەو پیوەندییەدا گوتیان کە لەگەڵ حیزبەکانی ئەندام لە هیندوستان لە وتووێژدایە و ئاگاداری بارودۆخی کۆڕۆنا و تووشبوونی خەڵکێکی زۆر بە نەخۆشی کۆڕۆنا و قوربانییەکانی هەن.
بەڕێز لویس ئەیالا لەدرێژەی قسەکانی‌دا پەڕژایە سەر کێشەی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و باسی لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و کورد و جێگە و پێگەی کورد لە ناوچەدا کرد و تیشکی خستە سەر ڕۆڵی ئەنترناسیوناڵ سۆسیالیست بۆ بەرجەستە کردنەوەی کێشەی کورد. هەروەها باسێکیشی لەسەر بەشێکی بەرچاو لەو حیزب و لایەنانە کرد کە داوای ئەندامەتی، یان بەرزکردنەوەی پلەی ئەندامەتییان لەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەیان کردووە.
لە درێژەی کاری کۆبوونەوەکەدا هەر کام لە حیزب و لایەنەکان لەسەر بەشەکانی جیای کوردستان قسە و ڕاو بۆچوونی خۆیان خستە ڕوو کە لەو بەشەدا بەڕێز سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
لە بەشی کۆتایی ئەم کۆبوونەوەیەدا، وێڕای ئاکامگیری کۆبوونەوەکە، هێندێک پێشنیار و بۆچوون بۆ دەستووری کاری و بەرنامەی “ئێس ئای”ەوە بۆ داهاتووی کورد خرانە روو.
ئەم حیزب و لایەنە سیاسییانەی کە بەشداری ئەم کۆبوونەوە بوون، بریتی بوون کە:

  • حیزبی دێموکراتی کوردستان
    -یەکیەتیی نیشتیمانیی کوردستان
  • حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
  • کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
  • کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
  • پارتی دێموکراتیکی گەلان(HDP)
  • پارتی یەکێتی دێموکراتیك (PYD)

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*