چاوپێکەوتنی بەشی پەیوەندییە سوئێدیەکان دەگەڵ حیزبی چەپی سوئێد

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە دیدارێکی ئانلایندا بەشی پەیوندییە سوئیدیەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرستی بەرپرسی ئەو بەشە خاتوو “سۆزان فەتحی” و هاوڕێ “کەماڵ حەسەن پوور” لەگەڵ نوێنەرانی حیزبی چەپی سوئید، بەڕێزان خاتوو “لۆتتا یوهانسۆن فۆرناڤێ” ئەندام پەرلەمان و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سوئێد و بەڕێز “هۆکان سڤێنێلین” ئەندام پەرلەمان لەسەر لیستی ئەو حیزبە کۆبوونەوە.
مەبەست لەو کۆبوونەوەیە نزیک بوونەوە و بەردەوامبوون لە پەیوەندی دۆستانەی هەر دوو حیزب و هێنانە بەرباسی دۆخی هەنووکەیی ئێران بە گشتیی و باروودۆخی ناھەمواری خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەتایبەتی بوو.
لەو دیدارەدا هەرکام لە نوێنەرانی حیزب بەشێکی بەرچاو لە کێشە سیاسی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی نێوخۆ و دەرەوەی ڕێژیمیان بۆ حیزبی چەپی سوئێد باسکرد.
نوێنەرانی حیزبی چەپ بە حەزێکی زۆرەوە بەشداریی وتووێژەکان بوون وبە هێنانە گۆڕی پرسیاری جۆراجۆر ویستی خۆیان بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لە سەر هەلومەرجی خەڵکی ڕۆهەڵاتی کوردستان و کۆمەڵگاکەی نیشان دەدا.
بەشی پەیوەندییە سوئێدیەکانی حیزبی دێموکرانی کوردستان ـ سوئێد

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*