دایکی پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد

رۆژی پێنجشەممە ٢ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، دایە ” ئایشێ غەفووری ” دایکی هاوڕێی “رەحمەت گوڵاوی” پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان”، لە تەمەنی ٧٥ ساڵی و بەهۆی نەخۆشیی کۆڕۆنا، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
دایە “ئایشێ غەفووری” وەک ژنێکی نیشتیمانپەروەر و کوردپەروەر. وێڕای ئەوەی هەمیشە شانازی بەخۆی دەکرد کە کوڕەکەی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانە و هاندەری سەرەکی جگەرگۆشەکەی بوو بۆ شۆڕش و پێشمەرگایەتی، هاوکات وەک دایکێکی هیوادار، تا دوایی چرکەکانی ژیانی چاوەڕێی دیتنەوە و لەباوەشگرتنەوەی کوڕە دوور وڵاتەکەی و رزگاریی نیشتمانەکەی بوو و هەر بەو ئومێدەشەوە سەری نایەوە.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی گەرمی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەی بەرێزی گوڵای و غەفوور بە گشتی و هاورێ “رەحمەت گوڵاوی” بە تایبەتی دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان- دەرەوەی وڵات

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*