
بنه‌ماله‌ی سه‌ر به‌رزی شه‌هیدان!
کادر و پێشمه‌رگه خۆشه‌ویسته‌کان!
هاونیشتمانانی خۆشەویست!
ئه‌مرۆ لە سەر گڵکۆی شەهیدان کۆ بوونەوە، تا رێورهسمی١٠ی خاکه‌لێوه رۆژی شه‌هیدانی کوردستان له گه‌ڵ بەشێک لە بنه‌ماله‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، هاوسهنگهرە به وه‌فاکانی شه‌هیدان واته کادر و پێشمه‌رگه، به‌رێوه به‌رین و له به‌رانبه‌ر ڕووحی نه‌سره‌وتووی شەهیدان و گلکۆی بەگۆڵ و قسڵ ڕازاوەی شه‌هیدان دا سه‌ری ڕێز دانوێنین و بە ده‌نگێکی بەرز په‌یمان تازه که‌ینه‌وه که هاوسه‌نگه‌ر و رێبواری رێگای تا سه‌ری شه‌هیدان بین.
هاوسەنگەران!
پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌دی نه‌مر سه‌ر کۆماری کوردستان له ماوه‌ی که‌می پێکهێنانی کۆماری کوردستان دا گه‌لێک ده‌سکه‌وتی بۆ گه‌لی کورد ده‌سته‌به‌ر کرد، به‌لام به داخه‌وه تەمەنی کۆمار که‌م بوو نەکرا گه‌لی کورد له به‌روبووی ده‌سکه‌وته‌کان بە ئاسوودە بژی و بحه‌سێته‌وه، ئه‌م ده‌سکه‌وتانه بریتی بوون له پێکهێنانی سوپای کوردستان، به فەرمی ناساندنی زمانی کوردی و به‌کار هێنانیان له قوتابخانه‌کان، ناردنی ژماره‌یه‌ک خوێندکار بۆ ولاتانی بێگانه بۆ خوێندن، به‌شداری دانی ژنان له کاروباره سیاسی و کۆمه‌لایه‌تییه‌کان، گرینیگیدان به چاپه‌مه‌نی و ئازاد ڕا ده‌ربرین و گه‌لێک ده‌سکه‌وتی دیکه. هه‌روه‌ک ئاماژه‌ی پێ کرا تا ئه‌م ده‌سکه‌وتانه بچه‌سپێن و کورد له به‌ری بحه‌سێته‌وه، بەڵام بۆ چەسپاندنی ئەم دەسکەوتانە مه‌ودا که‌م بوو، ته‌نیا ١١ مانگ بوو، که وابوو نه‌یان هێشت کورد به ئاواته لەمێژینەکانی بگا ، به‌لام ئه‌م ده‌سکه‌وتانه له تاریخی گه‌لی کورد دا تۆمار کرا و له زێهنهکان دا چه‌سپی و له ڕاستی دا به‌رچاو روونی و رێگا و زێهنییه‌تێکی ئەرێنی به گه‌لی کورد دا، که کورد ده‌بێ چاره‌نووسی خۆی به ده‌سته‌وه بگرێ و وه‌ک نه‌ته‌وه سه‌ربه‌سته‌کانی سه‌رزه‌وی، خاوه‌ن زمانی زگماکی و خاوه‌ن سه‌روه‌ری و کیان و نیشتمانی خۆی بێ.
هاورێیانی خۆشەویست!
دوژمنان و رێژیمه سه‌ره‌رۆکان چاوی دیتنی به‌خته‌وه‌ری و سه‌رکه‌وتنی کۆماری کوردستانیان نه‌بوو، هه‌ر بۆیه حه‌مه ره‌زا شا ده‌ستووری گرتن و ئێعدامی قازی محه‌ممه‌د و هاورێیانی دا و پاش دادگاییەکی ڕواڵەتی له ١٠ی خاکه لێوه‌ی ١٣٢٦ی هه‌تاوی له مه‌یدانی چوارچرای مهاباد له سێداره‌ی دان، به‌و فکره‌وه کوردی پێ چاوترسێن بکا و ده‌نگی مافویستانه‌ی کپ بکا و ده‌رفه‌تی هه‌ستانه‌وه‌ی دووباره‌ی لێ بستێنێ. به‌لام نه‌یان زانی، ئه‌گه‌ر سه‌ری رێبه‌رێک لێ بده‌ن، نه‌ته‌وه‌یه‌ک نامرێ و به پێچه‌وانه ڕیشەی له سه‌ر خوێنی شه‌هیدان شین دەکاتەوە، کورد به‌م جۆره رووداو و کاره‌ساتانه بە چۆک دانایە، بەڵکو وەک نەریتی هەمیشەیی رێگای گه‌وره پیاوانی وه‌ک قازییه‌کان به لێبراوی درێژه ده‌دا.
له‌و رۆژه و له‌و رووداوه ٧٤ سال تێده‌په‌رێ. ئهگهر١٠ ی خاکه لێوه رووداوێکی گه‌لێک پر ئێش وئازار بوو له مێژووی گه‌لی کورد دا وه‌ک بیره‌وه‌رێکی ناخۆش سه‌یری ده‌کرێ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر رۆژێکی دڵتەزێن بوو بۆ سه‌رجه‌م گه‌لی کورد ، له به‌رانبه‌ر دا رۆژی وه‌شیار بوونەوە و وه‌خۆ هاتنهوەی زیاتری گه‌لی کورد بوو له سهرماهییهتی رێژیمهسهرهرۆکان به تایبه‌ت رێژیمی سه‌ره‌رۆ و به‌ستراوه به بێگانه‌ی وه‌ک حه‌مه‌ره‌زاشای په‌هله‌وی و مۆره‌کانی ده‌ورووبه‌ری.
هاورێیانی خۆشه‌ویست و بنه ماله‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان!
بۆ چی حیزبی دیمۆکرات ئه‌م رۆژه‌ی وه‌ک رۆژی شه‌هیدانی کوردستان دیاری کردوه؟ یەکەم شت ئەوەیە: له‌م رۆژه دا یه‌که‌م سه‌رکۆماری کوردستان قازی محه‌ممه‌د و هاورێیانی سەدری قازی و سەیفی قازی له پێناو ئازادی و به‌خته‌وه‌ری گه‌لی کورد دا ، له لایه‌ن رێژیمی حه‌مه ره‌زاشاوه ناجوانمێرانه له دار دران و شه‌هید کران، دووهەم شت ئەوەیە: بۆ رێز گرتن و وه‌فاداری و ئه‌مه‌گناسی ده‌ربرین له به‌رانبه‌ر گیانبه‌خت کردویی ئه‌و جوانمێره شه‌هیدانه‌ی کۆمار و به هۆی ئه‌وه‌ی زۆر له‌و رۆله قاره‌مان و میراتگرانه‌ی کۆماری کوردستان هاتنه مه‌یدان و شه‌هید بوون ، ئه‌م رۆژه به رۆژی شه‌هیدان ناودێر کراوه، چونکه ئه‌م شه‌هیدانه رێچکهگر و رێبواری شه‌هیدانی ١٠ خاکهلێوهن که ئاگاهانه و بوێرانه به سه‌خاوه‌ته‌وه گیانیان پێشکه‌شی باره‌گای سه‌ربه‌ستی گه‌لی کورد کرد، هاومهتهرێزانی شه‌هیدان له حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له گه‌ل ڕووح و خوێنی هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان و خه‌لکی ئازادیخوازی کوردستان، بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی نێو زیندانه‌کان که چاوه‌رووانی حوکم و سزای به ناحه‌قن، ئههدیان به‌ست به رێگا و ئامانج و ئاواتی وه‌دی نه‌هاتووی هه‌موو ئه‌و مرۆڤه نه‌ترس و بهباوهرانه وه‌فادار بن و ئه‌وه‌شیان به کرده‌وه و به خوێنی خۆیان سه‌لماند.
هاورێیانی خۆشه‌ویست!
لە ماوەی زیاتر لە ٤٢ ساڵ حاکمییەتی رێژیمی کۆماری ئیسلامی دا ڕۆژ نیە شاهیدی ڕەفتار و کرده‌وه‌ی قێزەون و جنایەتکارانە و پێشێل کردنی بەها ئینسانیەکان نەبین و هەر لەو سەر و بەندە دا شاهید بووین دەست و پێوەندەکانی ڕێژیم بۆ چاوترسێن کردن، ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی و ژینگە پارێزی، رووناک‌بیر، رۆژنامه نیگار، ئەدیب، نووسه‌ر، چالاکی سیاسی و دەروەست قۆلبه‌ست نه‌کا و ره‌وانه‌ی زیندانه‌کان نه‌کا و ئەشکەنجەی ڕووحی و ڕەوانیان نەدا و حوکمی قورسیان نەداتێ و سزای ئیعدامیان له سه‌ر جێبەجێ نەکا. بەردەوامی ئەو رەفتار و هەڵسوکەوتە نامرۆڤانەیە بۆتە هۆی ئەوە دادگای لاهە بە بەڵگە ژمارەیەک لە کاربەدەستانی گرینگی ڕێژیم بانگهیشت بکا بۆ وەڵامدانەوە بەتاوانی جنایەت دژی مرۆڤ و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ.
هاورێیان!
لە لایەک ئیعتراز و بێزاری گەلانی ئیران بە گشتی و گەلی کورد و گەلی بەلوچ بە تایبەتی له چنگ ناعه‌داله‌تی، بێ‌کاری و گرانی له ڕاده‌به‌ده‌ر و ئاوسانی دراوی و نه بوونی پێداویستییه‌کانی ژیان و کوشتنی کۆڵبەران و سووختبەرانی بەستەزمان و بێدەرەتان، په‌ره‌پێدان به دیارده نەخوازراوەکان وه‌ک ئیعتیاد و شتی لەو بابەتە وەزاڵە هاتوون و لە لایەکی دیکەوە فشار و ته‌حریمی نێونه‌ته‌وه‌یی به تایبه‌ت ته‌حریمی ئابووری رۆژ به رۆژ لە سه‌ر شان و پیلی گەلانی ئێران قورسایی ده‌کا و خه‌لکی هیلاک کردووه و ده‌سه‌لاتداران هەروا بۆ مانەوەیان لە دەسەڵات لاسارانه درێژە بە کردەوەی ناپەسند دەدەن و بۆ وەپشت گوێ خستن و وەڵامنەدانەوە بە داوای ڕەوای کۆمەڵانی خەڵک، لە بواری نێودەوڵەتییەوە کێشە و کەیسی ئەتۆمیان گەورە کردۆتەوە و وا بە بیرورای جیهانی دەگەیەنن کە لە ئێران هیچ کێشەیەک لە گۆرێ دانیە بێجگەلە کێشەی ئەتۆمی. لە کاتێک دا ئێران تەژی لە کەموکوری و بەدبەختی و هەناسەساردیە، بەڵام کۆماری ئیسلامی بەردەوام کێشەی ئەتۆمی وەک کارتێک بکار دێنێ بۆ ئەوەی بیروراکان بە لا ڕێ دابەرێ. ئیدی ئەم تەرفەندانە لە ڕادەی نێوخۆێی و نێونەتەوەیی دا کاراییان نیە و لە ماوەی ئەم چەند ساڵە دا ماهییەتی دژی ئینسانیی حاکمانیان بۆ ڕوون بۆتەوە، هەر بۆیە دەست و پێوەندەکانی رێژیم بەردەوام خەریکی دۆزینەوەی نەخشە و پیلانی تازەن. هەرچەند بە دوای کوژرانی قاسمی سلێمانی تا ڕادەیەک ناوچە ڕووی ئەهوەنی بەخۆیەوە دیوە، بەڵام دیسان کۆماری ئیسلامی له ناوچه‌ی رۆژ هه‌لاتی نێوه‌ڕاست درێژه بە سیاسەتە چەوتەکانی ده‌دا و ده‌ست له گێره‌شێوێنی و یارمه‌تی دان به دۆستانی له ولاتانی ناوچه هه‌لناگرێ. هه‌موو ئه‌و هه‌وله دژی ئینسانیانهشی بۆ ئه‌وه‌یه که پایه له‌رزۆکه‌کانی ده‌سه‌لات قایم بکا و ماوەیەکی دیکەش درێژه بە حەیاتی بە دەسەڵاتی بدا. نازانی شەپۆلی پڕ لە قینی پەنگ خواردوی خەڵک بەڕێوەیە و ئەوەندە بە هێزە هیچ دوور نیە ڕیشە و بنیادی ئاخوندان لە بن دەردێنێ.
خه‌ڵکی ئازادیخوازی ونیشتمانپه‌روه‌ری کوردستان
بنه‌ماله‌ی سه‌ربه‌رزی گشت پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان!
گەلی کورد بۆ ئه‌وه‌ی له‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و بێعهدالهتییه رزگاری بێ و نیسێی شوومی ئه‌و رێژیمه سەرۆیە له سه‌ر خۆیان لا بەرێ و ڕەوانی گشت شه‌هیدانی کوردستان شاد و ئارام کاتەوه ده‌بێ:
الف_ ئه‌و رێژیمه کە له نێو خۆ و له ڕاده‌ی نێونەتەوەی و جیهانی و ناوچەیی ئیعتباری نه‌ماوه و ڕۆژ بە ڕۆژ پایه‌کانی دەسەڵاتی لەرزۆک دەبێ و لەوەش گرینگتر ناتوانێ بە سەخاوەتەوە وەک ڕابردوو یارمەتیی حیزبە تێرۆریست و دۆسته کۆنه په‌ره‌سته‌کانی لە گوێن خۆی له ناوچه‌ی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دا بدا، لەو هەلومەرجە دا، با پێکه‌وه و یه‌ک ریز دا نێو ماڵمان بە هێز کەین و بە یەکگرتن یەکگرتوویی به هه‌ر شێوه‌یه‌ک ده‌گونجێ خه‌بات و بهربهرهکانییهکانمان رێک خه‌ین و له دژی دوژمنەکانمان هه‌لوێست بگرین. ئه‌و کاته هەم سەردەکەوین هەم ڕووحی شه‌هیدان ئارام ده‌بێ هه‌م خه‌ڵکی کوردستان ئافه‌رین و دەستخۆشی ده‌نێرن بۆ ئه‌م یەکگرتن و یه‌کریزی و یهکههلوێستییه.
ب_ ئه‌مرۆ رۆژی شه‌هیدانی کوردستانه ، هه‌موو شه‌هیده‌کان له پێناو ئازادی و به‌خته‌وه‌ری گه‌لی کورد دا گیانیان به‌خشیوه با بێ فەرق و جیاوازیدانانی سازمانی، له ریزی یه‌کگرتوو دا پێکه‌وه بۆ بەدی هێنانی ئاوات و ئامانجه‌کانی شه‌هیدانی کوردستان تێ‌بکۆشین ، سه‌ردانی گلکۆی شه‌هیدان بکه‌ین و به شاخه گولێک وه‌فاداری خۆمان دەربڕین و بە دڵێکی پڕ لە خۆشەویستی نیشتمان، به‌لێنیان پێ بده‌ین تا سه‌ر رێبواری رێگایان بین و سه‌ردانی بنه‌ماله‌کانیان بکه‌ین ومنداڵه نازلێشواوهکانیان بلاوێنینه‌وه. ئه‌و کاته‌یه که خه‌ڵکی کوردستان خۆشحاڵ دەبن و سەری رێز بۆ ئەم کردەوە ئینسانیە دادەنوێنن و ڕەوانی نه‌سره‌وتووی شه‌هیدان و بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان ئارام دەکەنەوە.
هاورێیانی خۆشه‌ویست!
له‌م رۆژه دا ١٠ی خاکه لێوه ، جارێکی دیکه له به‌رانبه‌ر هەر کۆ و ده‌وه‌ن و لێرهوارێک که ته‌رمی شۆرهلاوێکی پێشمەرگەی له خوێن دا شەڵاڵی شه‌هیدی لێ نێژراوه ، هه‌روه‌ها له به‌رانبه‌ر خه‌بات و چالاکی به‌رده‌وامی هاوسەنگەرانی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان سه‌ری رێز داده‌نوێنین و به ڕێزەوە و به‌چاوی پر له ئومێده‌وه ده‌روانینه داهاتووی زێرینی نه‌ته‌وه‌که‌مان و خه‌باتی حیزبه‌که‌مان . بێگومان کورد تا خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو شه‌هیده سه‌ر به‌رزه و خاوه‌نی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه که خوێنی هه‌زاران لاوی له پشت بێ ، به ئاوات و ئامانجه‌کانی ده‌گا .
سڵاو له ڕووحی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د
سه‌ر قافله‌ی شه‌هیدان.
سڵاو له گیانی پاکی هه‌موو شه‌هیدانی
ڕێگای سه‌ربه‌ستی و ئازادی.
سڵاو له بنه‌ماله‌ی سه‌ر به‌رزی شه‌هیدان
و زیندانیانی سیاسی.
١٠ی خاکه‌لێوه‌ی ١٤٠٠ی هه‌تاوی
کۆمیسیونی کۆمه‌ڵایه‌تی
Be the first to comment