کەسایەتییەکی خۆشنێوی شاری سەردەشت کۆچی دوایی کرد

رۆژی ھەینی ۲۹ی ڕەشەمەی ۱۳۹۹ی هەتاوی، مام “رەسووڵ نەبیزادە”، باوکی ھاوڕێی تێکۆشەر کاک “قادر نەبیزادە”، بە ھۆی بەساڵاچوویی و نەخۆشی لە شاری سەردەشت کۆچی دوایی کرد.
مام “رەسووڵ” مەزنەپیاوێکی گەلەکەمان بوو کە نیشتماندۆستی و کوردپەروەری لە جەستە و خوێن و بیروباوەڕیدا بوو، خۆشەویستی هێزی پێشمەرگە و خەڵکی بوو. بە سەرکەوتنی گەلی کورد بە گشتی لە هەر پارچەیەکی کوردستان خۆشحاڵ و هاوکاتیش بە ئازار و ناخۆشی گەلەکەمان بە پەرۆش بوو.
بەم بۆنەوە، ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گەورە و بەڕێزی “نەبیزادە” و خزم و کەسوکاریان بە گشتی و هاورێ “قادر نەبیزادە” بە تایبەتی دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان- دەرەوەی وڵات
May be an image of 1 person, beard and sitting

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*