ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئوتریش، نامەیەکیان بۆ حیزب و کەسایەتییەکان و بەرپرسانی پلەبەرزی ئەو وڵاتە نارد

لە درێژەی لەقاودان و گەیاندنی دەنگی کوردانی رۆژهەڵات سەبارەت بە هەڵکوتانی ئەم دواییانەی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی رژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆسەر چالاکانی سیاسی و مەدەنی و دەستبەسەرکردنی کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی، ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی ئیدانەکردن و ئاگادارکردنەوەی کرداری ناڕەوای ناوەندە ئەمنییەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، نامەیەکیان بە زمانی ئوتریشی بۆ سەرکۆمار، سەرۆکی حکومەت، بەرپرسانی فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمان و هەروەها بەشیکی زۆر لە کەسایەتییەکانی ئەم وڵاتە نارد..
لەم نامەیەدا، نێوی هەموو ئەو چالاکە دەستبەسەرکراوانە کە رێژەیان زیاتر لە ١٧٠ کەسە، ئاماژەی پێ کراوە و هاوکات داوای لە ناوەند و دامودەزگاو کەسایەتی و ئەندام پەرلەمانەکان کردووە کە لە هەمو ودانیشتن و چاوپێکەوتنەکانیاندا، لەگەڵ دەستەڵاتدان و نوێنەرایەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، پێداگریی زیاتر لەسەر مافی مرۆڤ بکرێ و ئەو باسە بە تەواوی لە کەیسی ئەتۆمی ئەو رێژیمە جیا بکرێتەوە و داوای ئازادیی بێ شەرت و مەرجی دەستبەسەرکراوان بکەن.
لە بەشیكی دیکەی ئەم نامەیەدا، ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران داوا دەکەن کە حکومەت و خەڵکی ئوتریش وشیار بن کە هەل بۆ کۆماری ئیسلامی نەڕخسێت تا لە وڵاتەکەیان وەک شوێنی بەرنامەڕێژی و پلانی تێرۆریستی کەڵک لێ وەربگرن و بێ وەبەرچاوگرتنی یاسا وڕێسا نێونەتەوەییەکان، هەروا تیرۆریستەکانی لە بەرگی دیپلۆماسیدا رمبازێن بکەن و ببنە مەترسی بۆ سەر گیانی تێکۆشەرانی ئازادیخوازی کورد و ئێرانی و شێواندنی ئاسایشی وڵاتی ئوتریش و ئووروپا. هەر لەم پەیوەندییەشدا وەک وەبیرهێنانەوە، ئاماژەیان بە کەیسی “ئەسەدوڵڵا ئەسەدی” کە بەناو دیپڵۆمات لەوڵاتی ئوتریش لە باڵوێزخانەی ئێران کاری کردووە، لە بلژیک لە دادگایەکی سەربەخۆدا لەگەڵ دارودەستەکەی سزا دران. ئەم بڕیارە ئەوە دەگەیەنێ کە دادگای بلژیک، دادگایەکی عادڵ و سەربەخۆیە و رێز لە گیان، ژیان و مافی مرۆڤەکان دەگرێ، بەڵام لە وڵاتی ئوتریش دوای تێپەڕبوونی ٣٠ ساڵ بەسەر تیرۆری دکتور “عەبدوڵڕەحمان قاسملوو” و هاوڕێیانیدا، ئێستاشی لەگەڵ بێ بۆ هێنانەوەی پەروەندەی ئەو تیرۆرە سیاسییە بۆ سەر مێزی دادگا، هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی نەهاوێژراوە،
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
حیزبی دێموکراتی کوردستان – کومیتەی ئوتریش

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*