کۆچی‌دوایی برای دوو شەهیدی حیزبی دێموکرات لە سەردەشت

رۆژی یەکشەممە ١٧ی رەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی، “خاڵە سوورە بەریاجی” خەڵکی گوندی “شینوێ”ی ناوچەی سەردەشت و باوکی هاوڕێی تێکۆشەر کاک ” کاوە بەریاجی”، بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری وڕمێ” کۆچی دوایی کرد.
“خاڵە سوورە بەریاجی” لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و دێموکراتدۆستی ناوچەی سەردەشت بوو، کە ئەم بنەماڵەیە لە پشتیوانانی سەرەکی کۆماری کوردستان بوون و چەندین ڕۆڵەی تێکۆشەر و فیداکاری ئەم بنەماڵەیە لە رێزەکانی حیزبی دێموکراتدا پێشمەرگە بوون. “حەسەن خانی بەریاجی” کە یەکێک لە ئەفسەرانی پلەبەرزی کۆماری کوردستان بوو، لە شەڕی بەرگری لە کۆماری کوردستاندا بەدەست هێزە سەرکوتکەرەکانی ئەرتەشی شاهەنشاهی شەهید بوو. هەروەها “حاجی بەریاجی” برای “خاڵە سوورە”، یەکێکی دیکە لە رۆڵە تێکۆشەرەکانی ئەم بنەماڵەیە، لە رەشەممەیساڵی 1361ی هەتاوی لە شەڕێکی قارەمانانەدا لەگەڵ هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گوندی “هەڵوێ” شەهید بوو. هاوکات هاوڕێ “کاوە بەریاجی” کوڕی “خاڵە سوورە” بۆ ماوەی زیاتر لە 10ساڵ پێشمەرگەو کادری ماندووینەناس و فیداکاری حیزبەکەمان بووە و ئێستاش لە دەرەوەی وڵات ئەندامێکی چالاک و دڵسۆزی حیزبەکەمانە.
بەم بۆنەوە، ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گەورە و بەڕێزی “بەریاجی” و خزم و کەسوکاریان بە گشتی و هاوڕێ “کاوە بەریاجی” بە تایبەتی دەکات و لەو خەمەدا خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان – دەرەوەی وڵات

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*