دەنگی کپکراوی خەڵک و گیراوانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەگاتە ناوەندی سیاسیی زلهێزەکان لە دەرەوەی وڵات

لە دوای دیداری بەشی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی فینلاند لە ٢٢ی فێورییەی ٢٠٢١ی زایینی, دەگەڵ ئەندام پەرلەمانی فینلاند و جێگری بەرپرسی گرووپی داکۆکیکار لە مافی کوردان لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، خاتوو “سارا سۆفیا سیرێن” لە پۆستێکی ئەکاونتی ئینستاگرامی خۆی کە نزیک بە ٤٠٠٠ فالۆوری هەیە، بەم جۆرە باس لە کۆبوونەوەکە دەکات:
“ئەم حه‌وتوویە کوردەکانم بینی. باسی بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێرانمان کرد کە جێگای نیگەرانییە. کوردەکان لە ئێران کەمینەن و بە درێژایی مێژوو رووبەڕووی لە پەراوێزخستن و جیاوازی و چەوسانەوە بوونەتەوە. لەم دواییانەدا بەپێی راپۆرتەکان، چالاکانی کورد بە بێ هۆ دەستبەسەر کراون و بە دیل گیراون. وەکوو جێگری گرووپی دۆستانی خەڵکی کورد لە پەرلەماندا ، دەمەوێ بارودۆخی کورد لە ناوەندی سیاسەتی زلهێزەکاندا بهێنمە بەرباس. هەموو کات پارێزگاری لە مافی مرۆڤ دەکەم بۆ نموونە لەکاتی رێککەوتنی چەکی ناوەکیشدا ئەوان دەبێ لەبەر چاو بگیرێن. کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەمان بە شێوەی دیجیتال و ئۆنلاین بوو، وێنەکە هی سمینارێکی پێشووترە که لەو سمینارەەشدا هەر باسی مافی مرۆڤم دەکرد.”
پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکراتی کورستان- فینلەند

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*