خاتوو “ئایشێ خودایار” ماڵئاوایی لە ژیان کرد

رۆژی شەممە ٩ی ڕەشەممە ١٣٩٩ی هەتاوی، خاتوو “ئایشێ خودایار” هاوسەری حاجی “خدری مەلا عەزیز”ی گوندی بێورانی خوارێ و دایکی خاتوو “ئازیزە سولێمانپوور” و خەسووی هاوڕێی تێکۆشەر مامۆستا “عەزیز ڕەمەزانی”، لە تەمەنی ھەشتا ساڵیدا و بە ھۆی وەستانی دڵ، لە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت کۆچی دوایی کرد.
حاجی خدری مەلا عەزیزی برا گەورەی شەھیدی فەرماندە “حەمەدەمینی مەلاعەزیز”ە . حاجی خدر کە ھەموو کات بە سەر و سامانی یار و یاوەری شۆڕشە رەواکەی کوردستان بوو، حاجی ژنی ھاوسەریشی شان بە شانی، میواندار و خەمخۆری رێبورانی رێگای رزگاری بوو، چ ئەو کاتانەی لە ناوچەی سەردەشت و چ ئەو سەردەمانەی لە باشووری کوردستان ماڵ بە کۆڵ و ئەو شاخە و شاخ و ھەوارە و ھەوارەی دەکرد و نموونەی خاتوونێکی نیشتیمانپەروەر و گەلدۆست و کوردپەروەر بوو.
بەم بۆنەوە، ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، پرسە و سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵە گەورە و بەڕێزەکانی “خودایار”، “سولێمانپوور” و “رەمەزانی” و خزم و کەسوکاریان بە گشتی و خاتوو “ئازیزە” و مامۆستا “عەزیز ڕەمەزانی” بە تایبەتی دەکات و لەو خەمەدا خۆی بە بەشداری خەمیان دەزانێ.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان- دەرەوەی وڵات

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*