برای ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

رۆژی پێنجشەممە، ٦ی رەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک “مەمەند مێهری” خەڵکی گوندی شەڵماشی ناوچەی سەردەشت و برای هاوڕێی بەڕێزمان کاک “قوربان مێهری”، بە هۆی نەخۆشیی کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد،
کاک “مەمەند مێهری”، کەسایەتییەکی کوردپەروەر و خۆشناو و خۆشەویستی خەڵک و پشت و پەنای خزم و کەسوکار و دۆست و ناسیاوانی بوو.
بەم بۆنەوە، ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی “مێهری” و خزم و کەسوکاریان بە گشتی و هاوڕێ “قوربان مێهری” بە تایبەتی دەکات و لەو خەمەدا خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*