‎لە رۆژی جیهانی زمانی دایکدا، ئاوڕدانەوێک لەزمانی کوردی

‎لە رۆژی جیهانی زمانی دایکدا، ئاوڕدانەوێک لەزمانی کوردی
‎خوێندن بە زمانی دایک، یەکێک لە مافە بنچینەییەکانی
مرۆڤە و لە مێژە ئەو مافە لە ئاستی نێوو دەوڵەتیدا دانی پێدانراوە . کەچی بەداخەوە سەرەڕای ئەو دانپێنانە نێوو دەوڵەتیانەش، منداڵانی کورد لە سێ بەشی رۆژهەڵات، باکوور و رۆژئاوایی کوردستان ، تا ئێستا دەرەتانی ئەویان بۆ پێکنەهاتوە لە قوتابخانە بە زمانی کوردی بخوێنن . هەڵبەت دوای ئەوەی رۆژئاوی کوردستان کەوتە دەست لایەنەکانی کوردی، هێندێک هەنگاوو بۆ فێرکردنی زمانی کوردی هەڵگیراوە، بەڵام ئەو هەنگاوانە لە ئاستێکی سەرەتاییدان . لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا، ئەگەرچی هەتا ئێستا کۆماری ئیسلامی نەیهێشتوە کە زمانی کوردی لە قوتابخانەدا “تدریس ” بکرێ، بەڵام بە شێوە نافەرمی بە هیمەتی چالاکانی ئەو بوارە هێندێک هەنگاوی باشی بۆ هەڵێندراوەتەوە . ئەو هەنگاو و کارانەی فێرکاران سەرەڕای زەخت و زۆری کۆماری ئیسلامی هاویشتویانە، مژدەبەخشن و دەکرێ وەک سەرەتایی قۆناغێکی نوێ لە بواری فێر کردن و ڕاهێنانی زمانی کوردی بە نێوو بکرێ . لە باکوری کوردستان بە داخەوە هەم لە رووی یاساییەوە و هەم لە باری نایاساییەوە، فێرکردن و پەروەردەی زمانی کوردی، بە نیسبەت سێ بەشەکەی دیکەی کوردستان لە دۆخێکی خەرابتردایە . دەگەڵ ئەوەی هەتا ئێستاش خوێندن و نووسین کوردی لە قوتابخانەدا لەلاین دەوڵەتی تورکییە وەک دەڵێن ” یاساغە “، بەڵام لە رووی نایاسایشەوە بەداخەوە هەوڵێکی جیدی بۆ فێرکردن و نووسینی زمانی کوردی لە لایەن چالاکانی فەرهەنگی کورد بەرچاوو ناکەوێ .
‎دەکرێ بڵێن ئەمڕۆ ویست و داوخوازی خوێندن بە زمان کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، زیاتر لە سێ بەشەکەی دیکەی کوردستان بۆتە ویستێکی سەرەکی کۆمەڵانی خەڵک . ئەو پەرئەستاندنەش لە هەڵمەتی پشتیوانی خەڵک لە زارا محەمەدی و باقی فێرکارانی دیکەی بواری خوێندن و نووسینی کوردی بە روونی دەردەکەوێ . بە گشتی دوو پاڵنەری بنەرەتی هەیە بۆ ئەوەی خوێندن و نووسینی کوردی بۆتە دروشمی سەرەکی و گشتی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان . یەکەم؛ دەگەڕێتەوە بۆ باگراوەندی فێرکردنی زمانی کوردی لە دوو سەردەمی کۆماری کوردستان و هەروها پاش شۆڕشی گەلانی ئێران . وەکی دەزانین پاش هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی، رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەلایەن هێزە سیاسییەکانی کوردو یەک لەوان حیزبی دێموکراتی کوردستان ئیدارە دەکرا و بەرێوە دەچوو . لە سایەی ئەو هەلومەرجە دێموکراتیکەدا بوو کە کۆڕی پەروەردە و فێر کردنی زمانی کوردی لەلایەن حیزبی دێموکرات و لایەنەکانی دیکە دامەزرا و، لە زۆربەی ئاواییەکان ماموستای شۆڕش خوێندن و نووسینی کوردیان فێری بەشێکی بەرچاوی منداڵانی گوندە ئازادەکان کرد . ئێستا ئەو جیلە کە لەو دەورەیەدا منداڵ بوو، تەمەنیان لەنێوان ٣٠ تا ٣٥ ساڵ دەبێ کە زۆربەیان فێری کوردی نووسین و خوێندنەوە بوون . بێجگە لەو هەوڵانەی کە لەلایەن هێزە سیاسیەکانی کوردەوە بۆ فێر بوونی زمانی کوردی پاش شۆڕشی گەلانی ئێران درا، پاش گێرانەوەی کوردستانیش لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیەوە، بە هیمەت و فیداکاری فێرکاران وفێرخوازانی کورد و پشتیوانی خەڵک، چەند ناوەندێکی کوردی دامەزرا و ئەرکی فێر کردن و خوێندن بە زمانی کوردی لە شارو گوندەکانی کوردستان و بە شێوەی نافەرمی بەرێوە برد .هەوڵ و تێکۆشانی فێرکارانی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لەسێ دیەی رابردوودا، سەرەڕای زەبروزەنگی کۆماری ئیسلامی دژی چالاکانی ئەوبوارە دەکرێ وەک رێنسانسێکی فەرهەنگی نێوودێر بکرێ .
‎دوهەم؛ دوهەم هۆکاری ئەویکە دروشمی خوێندن بە زمانی کوردی ئەمڕۆ لە کوردستانی رۆژهەڵات بۆتە شتێکی گشتگیر، هەبوونی چەند شاعێر، نووسەر و زمانەوانی بڵیمەت و هەڵکەوتوو لەو بەشەی کوردستان و لە دوو دەورەی کۆمار و پاش کۆماردایە . ئەو شاعێر و ئەدیب و زمانەوانانە مەزنانەی کە لە دوو سەردەمی کۆمار و پاش کۆماردا ژیان، توانیان ڕێچکەی کۆماری کوردستان بۆ خزمەت بە فەهەنگ و زمانی کوردی بگوێزنەوە بۆ جیلەکانی داهاتوو . کە ئەوانە دەکرێ وەک کۆڵەکەی پەرەپێدان و پاراستنی زمانی کوردی بە نێوو بکرێن . و هەر لەسایەی بیری تیژی کوردایەتی و زاڵ بوون بە سەر رێزمانی کوردی ئەو بەشە لە ئەدیبانی کوردایە کە، زمان وئەدەبی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆتە سەرچاوەی ئەدبی رەسەنی کوردی تەنانەت بۆ بەشەکانی دیکەی کوردستانیش . دەگەڵ ئەوەی سیاسەتی ئاسمیلاسۆنی نەرمی فەرهەنگی کۆماری ئیسلامی دژی زمانی کوردی بە شێوازی جۆراوجۆر خۆی نواندوەو دەنوێنێ، بەڵام بەربڵاوی و بارستایی بیری نەتەویی و ناسیونالیستی لە نێوو شاعێران، نووسەران، زمانەوانان و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان قەڵغانێکی فەرهەنگی بە هێزی بۆ پاراستنی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی پێکهێناوە . رۆژهەڵاتی کوردستان لە مێژە نیشانیداوە کە سەرچاوەی بیری کوردایەتی و زمان و ئەدبیاتی رەسەنی کوردە . و لەو بوارەدا دەوری پێشاهەنگ بۆ بەشەکانی دیکە دەگێڕێ .
‎با لە ساڵرۆژی رۆژی جیهانی زمانی دایکدا، هەزاران
سڵاوو بنێرین بۆ ماموستا و فێرکارانی وەک زارا محەمەدی کە لە پێناوو پەرەپێدان بە زمانی کوردیدا، کەوتنە بەندیخانەکانی دەوڵەتی ناوەندی ویان بە سەخاوەتەوە گیانیان بە نیشتیمان بەخشی .
 کاک مراد مێهرەبان لەکاتی وانە ووتنەوە لە قوتابخانەی شۆرش
May be an image of 4 people, child and people standing

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*