کومیتەی دانمارکی “ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران” نامەیەکی ئاراستەی ئۆرگانە پەیوەندیدارەکانی وڵاتی دانمارک کرد

ڕۆژی چوارشەممە ۲۷ی ژانویەی ۲٠۲۱ی زایینی، کۆمیتەی دانمارکی “ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران” لە ڕێگەی ناردنی نامە بۆ ۱٦ ئۆرگانی پەیوەندیدار و کەسایەتی دەسەڵاتداری دانمارکی، جینایەتەکانی رژیمی ئێرانی لە قاو دا. دەقی سەرەکی نامەکە ڕەشبگیرییەکانی ئەم دواییانەی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بوو. لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا باس لە بارودۆخی هەنووکەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرا و پاشان ناوی بەندکراوەکانی ئەو دواییانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەیوەست کرا. “ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران” بە وەبیرهێنانەوەی گوشار و داپلۆسینی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رۆژی یەکەمی دەستپێکی خۆیەوە و لەسەر گەلی کورد و بە ئاماژە بەوەی ئەو ڕەشبگیرییەی ئەو دواییانە هەر لە درێژەی میلیتاریزەکردنی شارەکانی کوردستان، زۆر بوونی هێزی چەکداری و پۆلیس بۆ بە ئەمنییەتیکردنی شارەکانی کوردستان، کوشتنی کۆڵبەران، دەسبەسەرکردنەکانی شاری “بانە” بە بیانووی پووچەڵی بەشداری لە تێرۆری “باوکی ناوەکی ئێران”، مۆحسین فەخریزادە و هتد.. دایە. لە کۆتایی نامەکەدا داوا لە ئۆرگانە پەیوەندیدارەکان و کەسایەتییە دەسەڵاتدارەکان کرا باڵوێزی ئێران لە دانمارک بانگهێشت بکەن و وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆیان، ئەم کردەوانە مەحکووم بکەن. هەروەها داوایان لێ کرا لۆبی خۆیان لە یەکیەتیی ئورووپا و ناوەندی جیهانیی مافی مرۆڤ بەکار بهێنن و گوشاری تایبەت بخەنە سەر ڕژیمی ئیسلامی ئێران بۆ ڕاگرتن و خۆ پاراستن لە ڕەشبگیرییەکان.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی دانمارک

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*