کەسایەتییەکی ناسراوی شاری سەردەشت کۆچی دوایی کرد

ڕۆژی پێنجشەممە ۱٤ی یانواری ۲٠۲۱ ی زایینی، “حاجی حەسەن حەدداد” کەسایەتی ناسراو و خۆشناوی شاری سەردەشت و دەوروبەری ، لە تەمەنی ٨٦ ساڵی و بە هۆی نەخۆشیی کۆڕۆناوە کۆچی دوایی کرد. “حاجی حەسەن حەدداد “، کەسایەتییەکی نیشتیمانپەروەر و دیاری شاری سەردەشت و یەکێک لە کەسایەتییە گەورەکانی بنەماڵەی بەڕێزی “حەدداد” بوو. ئەو بنەماڵە بەڕێزە، ھەر لە سەرەتای خۆ ڕێکخستنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەدوای کۆماری کوردستاندا، پەیوەست بەم حیزبەوە بوون و قۆڵی هیممەتیان ھەڵماڵی و بوونە ئەندامی نەهێنی حیزب و دواتر ڕێگای شۆڕش و پێشمەرگایەتییان هەڵبژارد و ھەر لەو پێناوەشدا قوربانییان داوە و چەندین کەسایەتی و کوڕ و کچیان لە ریزی ئەو حیزبەدا فیداکارییان نواندووە و تا ئێستاش لە خەبات و تێکۆشان بەردەوامن. ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، بەم بۆنەوە، سەرەخۆشی لە تێکڕای بنەماڵەی بەڕێز و تێکۆشەری “حەدداد” و خزم و کەسوکاریان دەکات و لەو کۆستەدا خۆی بە شەریک و بەشداری خەمیان دەزانێ. ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان- دەرەوەی وڵات

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*