سپای پاسداران دەست بەسەر داراییە دەوڵەتییەکاندا دەگرێ

قەرارگای “خاتەمۆل ئەنبیا”ی سپای پاسدارانی ڕێژیم ساڵانە ١٠ هەزار میلیارد تمەن لە خەزێنەی دەوڵەت وەردەگرێ
سەعید محەممەد فەرماندەی “قەرارگای خاتەمۆل ئەنبیای سپای پاسداران، وەرگرتنی ١٠ هەزار میلیارد تمەن پارەی لە خەزێنەی دەوڵەت پشتڕاست کردەوە و گوتی؛ بەمەبەستی بەڕێوەبردنی پڕۆژەکانی پێوەندیدار بە “قەرارگای خاتەمۆل ئەنبیا” ساڵانە ئەو بڕە پارەیە وەردەگرین.
محەممەد هەروەها ڕایگەیاند کە، بڕیارە دەوڵەت لەبڕی ئەو قەرزەی کە لەلایەتی، بەشێک لە کۆمپانیا و داراییەکانی خەزێنەی خۆی بە ناوی “قەرارگای خاتەمۆل ئەنبیا”وە بکا و ئەو قەرارگایە لیستێکی لەو کۆمپانیا و داراییانەی کە دەبێ دەوڵەت بە ناوییەوە بکات، خستۆتە بەردەم کاربەدەستانی دەوڵەتەوە.
هەروەها بە قسەی ئەو فەرماندەیەی ئەو قەرارگایەی سپای ڕێژیم، ئەم بابەتە پێشتریش پێشینەیەکی لەو چەشنەی هەبووە و ئەو قەرارگایه لە ڕابرووشدا ناوەندی “وزەی سەبەلان، بەشێک لە پیشەی پۆڵای خووزستان و مخابەرات”ی لەبڕی قەرز، لە خەزێنەی دەوڵەتی وەرگرتووە و بە ناوی خۆیەوە کردووە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*