کۆچکردنی بە لێشاوی پزیشکان و کادری دەرمانیی ئێران بۆ دەرەوەی وڵات

ڕێکخراوی نیزام پزیشکیی ئێران: لە کاتی دەسپێکردنی پەتای کۆرۆناوە تا ئێستا ٣هەزار پزیشک لە ئێران بۆ وڵاتانی دەرەوە کۆچیان کردووە
ڕێکخراوی نیزام پزیشکیی ئێران، لە لاپەڕەی فەرمیی تویتێرەکەیدا نووسی، لە ماوەی ١٠ مانگی ڕابردوودا و لە کاتی دەسپێکردنی پەتای کۆرۆنا لە ئیراندا، زیاتر لە ٢٠٠ پزیشک گیانیان لە دەستداوە و ٣٠٠٠ پزیشکیش بۆ وڵاتانی دەرەوە کۆچیان کردووە.
پێویستە بگوترێ کە زۆربەی وڵاتانی جیهان بۆ پاراستنی پسپۆڕان و پزیشکان و کادری دەرمانییەکانیان کڕینی پێکوتەی دژە کۆرۆنایان لە ئەمریکا دەسپێکردووە و یەکەمین جار بۆ دوکتورەکان و کادری دەرمانی بەکاری دێنن، بەڵام لە ئیرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندەکاندا، عەلی خامنەیی. هاوردەکردنی پێکوتەی دژە کۆرۆنا لە ئەمریکا و بریتانیا قەدەغە دەکا و تەندروستیی خەڵکی ئێران بەلایانەوە هیچ بایەخێکی نییە.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*