ژنانی پێشمەرگە

کوێستان عومەرزادە
کەم نین ئەو ژنانەی بۆ بەدەستھێنانی ماف و ئازادی گەل خەبات دەکەن، ڕەنگە ئەوانە تەنھا لە بەرگی پیرۆزی پێشمەرگەدا خۆ نەبینەوە، یاخود تفەنگ لەشان نەبن ،بەڵام بە خۆشیەوە ئێرادەی ژنی کورد بۆ بەدستهێنانی مافی نەتەویی و مافی خۆی، هەمێشە و لە درێژایی مێژوودا، لە هەموو شۆرش و بەرخۆدانەکانی گەلەکەمان شوێن پێی دیار و بەرچاو بووە. ژنانی پێشەنگ و خاوەن ئەزمون ئەرکیان قورسترلە پیاوان بووە . ئەوان لە یەک قۆناخدا چەندان ئەرکیان بەرێوە بەردووە لە هەموو بوارەکانی خێزانی و کۆمەڵایەتی و رامیاریدا. فیداکارانەش لە گەڵ برا پێشمەرگەکانیان لە سەنگەری خەباتدا دژ بە دوژمن و داگیرکەر وستاون و لە بوون و ناسنامەی گەلی خۆیان بەرگریان شا ر و شاغدا ڕەنگی داوەتەوە. ژنی پێشمەرگە یاخو پێشمەرگەی ژن بە ئیرادەیەکی گەرم و باوەرێکی بەرزەوە خەباتی کردوەو دەکا. ژنانی خەباتکار، سمبوڵی شکانی ھەموو ئەو تابۆو نەریت و ئایدۆلۆژیا و فیکرانە بووە کە ھەوڵیان داوە ئەوان لە بازنەی داخراوی خێزان وکٶمەڵگەدا قەتیسیان کەن ، هەروەها ئەوان خاوەن باوەر و ھێز و موتوربە ی بەرەو پێشەوەچوونی کۆمەڵگە دا بوون. بۆیە لێرەدا دەتوانم لە چوارچێوەی هەڵبەستێکدا ، رێز و پیزانینی خۆم بۆ هەموو ژنانی خەباتکار کە هەمیشە لە هەوڵ و بەرخۆداندان بۆ رزگاربوون لە ژێر دەستی نەتەویی و کۆمەڵایەتی درببرم. لەناو سپێدەی تەمەنی ئەواندا خەیالی ئازادی ھەڵدێ، لەناو بیرو هزری پڕ هەستیان، کۆرپەی سەربەخۆویی و بوون بە دایکەوە دەبینێ. خەونی ئەو، ھەمیشە بەسەر ھەڵمی پەنجەری ژیاندا ھەنیسک دەگرێ… خەیاڵی ئەو بەسەر ڕەنگی جامانەی ملی و تفەنگی دەست و باوەری گەرمی دووگیان دەبێ!!!! ئەو پێشمەرگەیە ، ھاوسەرە، ھاوسەنگەرە،ھاوخەمە . ئەو دایکە. دایکی کۆرپە لەوو نیشتیمانە ئەو خەم خۆری گشت دەردانە!!!

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*