نامیلکەی(یادی قارەمانە زیندووکان)

کۆ کردنەوە و ئامادە کردنی: ڕەحمان نەقشی
نامیلکەی(یادی قارەمانە زیندووکان) دیارێکی زۆر بەنرخی هاوڕێ شٶڕش ئەسەدزادە پێشمەرگەی دیرین بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی ئاڵا و پێشمەرگە، ئەم بەرهەمە ٢٥١ لاپەڕە و ژیان و بەسەرهاتی ٩٨ پێشمەرگەی دێرین و تیکۆشەری ڕیکای رزگاری نیشتمانی داگیرکراومان بەشێوەیەکی جوان باس کردوە و توانیویەتی بەپێچەوانی رابردوو کە تەنیا رێز لەم تێکۆشەرانە دەگیڕا کە شەهید دەبوون، بەڵام هاوڕێ شۆڕش بەم کارەی توانیویەتی خەبات و بەرخۆدانی بەشێک لە پێشمەرگە، کادر و مامۆستاییان شٶڕش بەسەر کاتەوە و ریزیان لێبگری. من ویرای سپاس و دەست خۆشی بۆ ئەم بەرهەمەی هاوڕێ شۆڕش، ئەمەگناسی و پێزانیم خۆم بۆ هەموو ئەم قارەمانە زیندوانە کە هەموو تەمەنی خۆیان بۆ خەبات و بەرخۆدان و بەرگری لە خاک و نیشتمان تەرخان کردووە. هەروەها ساخ و سەلامەتی و تەمەن درێژی بۆ هەموو ئەم ئازیزانە و گشت تێکۆشەرانی بزووتنەوەی میللی دێموکراتێک گەلەکەمان بە ئاوات دەخوازم.

قارەمانـە-زیندوەکان-بناسین

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*