باوکی تێکۆشەرێکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆچی دوایی کرد

رۆژی هەینی ٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٠ی زایینی، مام عەبدوڵڵا ئەسەدزادە باوکی تێکۆشەری دێرینی ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان هاوڕێ کاک شۆڕش ئەسەدزادە، بەهۆی راوەستانی دڵ لە شاری سەقز کۆچی دوایی کرد. مام عەبدوڵڵا ئەسەدزادە، کەسایەتییەکی خۆشناو و جێگای متمانەی خەڵکی مهاباد و دەوروبەر و کوردێکی نیشتیمانپەروەر و پاک و بە ئیمان بوو کە دوو کوڕی پێشمەرگە بوون و هاوڕێ شۆڕش لە ریزەکانی حیزبی دێموکرات و کاک ئەنوەر ئەسەدزادە لە ریزەکانی کۆمەڵەدا پێشمەرگە بوون. هەر ئەمەش هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی بەردەوام لەژێر چاودێری توندی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیدا بێ و چەندین جار دەستبەسەر بکرێ و ئازار و ئەشکەنجە بدرێ و سەرەڕای هەموو ئەو فشارانەش، هەرگیز سەری بۆ دوژمن شۆڕ نەکرد و قورس و قایم لەبەرانبەریاندا رادەوەستا. بەم بۆنەوە، ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەم بۆنەوە خەمناکەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەسەدزادە بە گشتی و هاوڕێ شۆڕش ئەسەدزادە بە تایبەتی دەکات و لەو خەمەدا خۆی بە شەریک و بەشداری خەمیان دەزانێ. ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان- دەرەوەی وڵات

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*