پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆچی دوایی کرد

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 5ی سەرماوەزی 1399ی هەتاوی، کاک “حوسین حوسین زادە” ناسراو بە “حوسێنی خاڵ سمایلی هەمزە” پێشمەرگەی دێرین و باوکی هاوڕێ “موحسین حوسین زادە” لە تەمەنی ٥٥ ساڵیدا، بەهۆی نەخۆشیی دڕێژخایەن لە ئاوایی “نەستان” ی سەر بە ناوچەی “رەبەت” کۆچی دوایی کرد.
کاک “حوسێن” لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر و کوردپەروەردا چاوی بە ژیان هەڵێنا. پاش راپەڕینی گەلانی ئێران دژی رژێمی پاشایەتی و ئاشکرابوونی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، هاتە ریزی تیکۆشەرانی دێموکرات و چەکی پیرۆزی پیشمەرگایەتی کردە شان و لە ساڵەکانی 1358 تا 1362ی هەتاوی بۆ ماوەی پینج ساڵ پیشمەرگایەتی کرد و لە زۆر شەڕ و پەلاماری هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستاندا ئازایانە بەرگری کرد و لە دەستەی تۆپخانە بەتایبەتی خۆمپارەی 120 و 80 م یەکێک لە یاریدەدەرە شارەزاکانی شەهید “میرزا عەوڵای توپچی” بوو و لە قوناغی شەڕی جەبهەییشدا دەور و نەخشی بەرچاویان هەبوو. پاش ئەو قۆناغە لە ژیانی پیشمەرگایەتی، ئەوەی لە دەستی هات دەریغی نەکرد و تا دواهەناسەکانی ژیانی کەسێکی دڵسۆز و غەمخۆری گەلەکەی مایەوە. بەم بۆنەوە، ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی “حوسێن زادە” و خزم و کەسوکاریان بە گشتی و هاوڕێ کاک “موحسین حوسێن زادە” بە تایبەتی دەکات و لەو خەمە گەورەدا خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان – دەرەوەی وڵات
Image may contain: 1 person

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*