باوکی ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری مهاباد کۆچی دوایی کرد

رۆژی شەممە ١ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٩ی ھەتاوی، کاک “حوسێن جاویدنیا” ناسراو بە “حوسێنی حەمە شەلی“ کەسایەتی خۆشناوی” دەڤەری موکریان و باوکی ھاوڕێی حیزبیمان کاک “ئاسۆ جاویدنیا”، لە شاری مەھاباد کۆچی دوایی کرد.
کاک “حوسێن” کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتیمانپەروەر و کوردپەروەری شاری مەهاباد بوو کە هەردەم دڵی بۆ نەتەوەکەی و گەلەکەی لێی دەدا و ئازادی و رزگاریی نیشتیمانەکەی خەون و خۆزگەی هەمیشەیی بوو، هەر بۆیە کۆچی دوایی ئەو نەمرە کەسەرێکی گەورە بوو ھەموو خۆشەویستانی و ماڵباتەکەی و ھەروەھا ھەموو ئەوانەی لە نزیکەوە دەگەڵ کاک “حوسێن” ئاشناییان هەبوو..
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی “جاویدنیا” و خزم و ئاشنا و کەسوکاریان بەگشتی و هاوڕێ “ئاسۆ جاویدنیا” بە تایبەتی دەکات و لەو خەمە قورسەدا خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێ.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان- دەرەوەی وڵات
٢٤ی نوامبری ٢٠٢٠ زایینی

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*