کۆچی دوای باوکی شەهیدێکی دیموکرات لە ناوچەی کاڵەشینی رەبەت

مام ڕەسووڵ پیرۆتی ناسراو بە ڕەسووی حەمەی مروەتێ، باوکی شەهید حەمەڕەش و کادری دێرنی حیزبەکەمان هەمزە پیرۆتی ” وەرگێلی” بە هۆی چوونە سەری تەمەن کۆچی دوایی کرد. مام ڕەسووڵ مرۆڤێکی تێکۆشەر و نیشتمان پەروەر بوو. خۆی و بنەماڵەکەی لە خزمەت شۆڕش و حیزبی دیموکراتی کوردستان دا بوون. مام رەسووڵ سێ ڕۆڵەی جگەرگۆشەی پێشکەشی بارەگای ئازادی کرد. شەهید حەمەرەش وەرگێلی ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی لەکاتی هێرش بۆ سەر دوژمنی داگیرکەر، لە ناوچەی کاڵەشینی ڕەبەت شەهید بوو و چووە کاروانی نەمرانی نیشتمانەوە. هاوکات کوڕێکی دیکەی مام رەسووڵ بە ناوی کاک هەمزە، بە درێژایی دەیان ساڵ خەباتی ئاشكرای حیزبەکەمان، وەک کادرێکی تێکۆشەر و شارەزا، لە پێناو ئازادی کوردستان دا و لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزب دا تێکۆشا و ئێستاش وەک ئەندامێکی دڵسۆز لە خزمەت حیزب و بزووتنەوەی رەوەکەماندایە.
مام ڕەسووڵ و بنەماڵە سەربەرزەکەی بە هۆی دڵسۆزییان بۆ خاک و نیشتمان و کوڕە شەهید و پێشمەرەگەکەیان، زۆر جار تووشی ئەشکەنجە و ئازاری هێزەکانی دوژمن بوون، بەڵام بۆ تاکە ساتێکی خۆشەویستی حیزب و خاک و نیشتمان لایان کاڵ نەبووەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، بە بۆنەی کۆچی دوایی ما ڕەسووڵ پیرۆتی،یەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری، بە تایبەت هاوڕێ هەمزە پیرۆتی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.

Be the first to comment

Leave a Reply

Your email address will not be published.


*