بە بەشداری سەدان كەس ڕێوڕەسمی بە خاك سپاردنی حاجی حوسێن حەداد بەڕێوەچوو.

ناوەندی هەواڵ- نۆرێژ: ڕۆژی ھەینی ڕێكەوتی ١٣ی ڕەزبەری ١٣٩٧ی ھەتاوی بەرانبەر بە ٥ی ئۆكتۆبری ٢٠١٨ی زایینی بە بەشداری بنەماڵەی حەدداد ، ئەندامانی حیزب لە وڵاتی نۆڕوێژ و كۆمەڵێكی بەرچاو لە دۆستان و لایەنگرانی حیزب و خەڵكی دیكە تەرمی حاجی حوسێن حەدداد بە خاك ئەسپێردرا.
پاشان چەپكە گوڵی كۆمیتەی نۆڕوێژ لە لایەن بەڕێزان ھاشم ڕۆستەمی و كوێستان گادانی لە سەر گڵكۆی ئەو تێكۆشەرە داندرا.
ھەروەھا چەپكە گوڵی كۆمیتە ناوچەی ئۆسفۆڵد لە لایەن بەڕێزان محەممەد غەریبی و محەممەد غەمبار داندرا.
پاشان بەشداربووان گەڕانەوە ساڵۆنی ڕێوڕەسمەكە سەرەتا بە خوولەكێك بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی كۆچكردوو ڕێوڕەسمەكە دەستی پێكرد.
پاشان لە لایەن ھاوڕێ جەعفەر ڕەسووڵی بەڕێوەبەری بەرنامە بەخێر ھاتنی بەشدار بووان كرا.و دوابەدوای ئەودا شێعرێكی كۆچكردوو« حاجی حوسێن حەدداد »لە لایەن مەنسوور حەداد کوڕی گەورەی حاجی حوسێن خوێندرایەوە.
پەیامی كۆمیتەی حیزب لە وڵاتی نۆڕوێژ لە لایەن بەڕێز حەسەن غەمبار بەرپرسی كۆمیتەی حیزب لە وڵاتی نۆڕوێژ پێشکەش کرا و ڕێز لە خەبات و تێکۆشانی نەمر حاجی حوسێن گیرا
دواتر لە لایەن بەڕێز حەمەڕەسووڵ كەریمی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزب لە دەرەوەی وڵات چەند وتەیەک لە سەر ژیان و خەباتی کاک حاجی حوسێن پێشکەش کرا و لایەنە جۆراوجۆرەکانی ئەو مەزنە پیاوەی بۆ بەشداران لە چەند قۆناخی تایبەت بە ژیانی سیاسی و پێشمەرگانەی دا باس کرد و هاوکات ئاورێکی کورتی لە مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات وەک نوێترین کاری تیرۆریستی و پەلامار بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دایەوە و ڕیزی لە خەبات و تێکۆشانی ئەو شەهیدانە و هەروەها حاجی حوسێن و خەباتی بنەماڵەکەیان گرت و گووتی کە کاک حاجی حوسێن و شەهیدانی قەڵای دێموکرات تەنیا مڵکی بنەماڵەکانیان نین و بەڵکوو مڵکی هەموو گەلی کوردن.
پاشان ژیان نامەی حاجی حوسێن حەداد لە لایەن بەڕێز سەید لۆقمان حوسێنی خوێندرایەوە .
بەشی کۆتایی دا ھەریەك لە بەڕێزان خدر میراوەیی، برایم لاجانی، كەریم ئەڵڵاوەیسی، شوان ستار و سالار شوانی بە كورتی لە سەر كەسایەتی حاجی حوسێن حەداد قسەیان كرد.
لە كۆتایی دا سپاسنامەی بنەماڵەی حەداد لە لایەن کاک کامران حەدداد کوڕی کاک حاجی حوسێن پێشكەش كرا و بە گشتی سوپاسی لە بەشداری گشت لایک و حیزبی دێموکراتی کوردستان کرد.
بۆ بینینی وێنەکانی ئەو ڕێورەسمە کلیک لێرە بکە ( https://photos.app.goo.gl/zsigFWSntywkcoW8A )