پەیامی هاوخەمیی کاک مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق بۆ خەڵکی تازیەباری شاری سنە

لە دوای کارەساتی دڵتەزێنی پێکدادانی تانکێرێکی نەوتهەڵگرو ئوتووبۆسێکی نەفرهەڵگر لە شەوی ١٩ی پووشپەڕ ، کە بوو بەهۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی هاووڵاتیی کورد لە شاری سنە، سەرۆکی پارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق، کاک مەسعوود بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بڵاو کردەوە
دەقەی پەیامەکە بەم شێوەیە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ئاگركەوتنەوە لە پاسێكی نەفەرهەڵگر لە شاری سنە ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی.

ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە و گیانلەدەستدانی هاووڵاتیانی شاری سنە هەموومانی خەمبار كرد. هاوسۆزی و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی كەسوكاری قوربانیانی ڕووداوەكە و خەڵكی خۆشەویستی شاری سنە دەكەم و هاوبەشی خەمیانم و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.

لە خودای مەزن داواكارم سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك بدات.