22 پوشپەر و تیروریزمی دەوڵەتی ئێران و وڵاتی ئوتریش!

کەریم ئەڵڵاوەیسی

لە سالیانێکی زۆر دا ماشینی تیرۆری ئێران ژۆماریەک لە وڵاتانی ئوروپای و باشووری کوردستان وتورکیە و خۆدی ئێرانی گرتەوە. سالەکانی نێوەی یەکەمی 90 کان شاپوربەختیاری و ژۆمایەک سیاسەتمداری تیدا تیرؤرکران .
لەئووتریش و ئالمان دووگەورە رێبەری کورد ، سکرتێرەکانی دیموکرت، دووکتور قاسملووی مەزن وشەرفەکەندی بە توانا گیانیان لێ ئەستێندرا وهەروەها لە باشووری کوردستان کە زیاتر لە 200 کادر وپێشمەرگەی دیموکرات و ژۆمایەک پێشمەرگەی رێکخراوکانی دیکە بە تیرۆرەکانی کوماری تیرۆر جەنایەت، تیرۆر و شەهید کران.
ئوروپائ متمەدن بە تایبەت دوڵەت و وڵاتی ئووتریش بە هۆیەکی سەرەکی گؤیان لە زۆرجار نارازایەتی کورد دژ بە کردوەی نالەباری خۆیان لەسەر بێ دەنگیان و لەبەرچاوگرتنی تەنیا بەرژوەندی ئابووریئ نەداوە . ریسوایی دەوڵەتی لە کاتی شەڕێ ئێران و عیراق، ئووتریش چەکی هەم بە عیراق فروشتبوو و هەم بە ئێران . ئەوان لە ترسی ئابروی خۆیان و لە بەر هەڕەشەکانی ئێران لەبەرئاشکرا نەبوونی ئەم ریسوایەیە بە کورتی هەم لە بەر ریسوایی وهەم لەبەر بەرژوندئ ئابوورئ زیاتر رێگایان نەدا دادپەورەی جێگە . بگرێ و قاتلە تیرۆریستەکان لە دادگایەکی عادڵانە دا دادگایی و پاشان سزا بدرێن بۆیە زلیلانە بریارەکانی رژیمی تیرویستی ئێرانیان بە جێێ گەیاند وخۆیان هاوکار و پشتیوان بوون بۆ ناردنەوە و ئازاد کردنی تیروریستە بە ناو دیپلوماتکارەکانی ئێرانێ . ئەوە پەڵەیەکی رەشە بە نێوچاوانی کاربەدەستانی ئەوکاتی ئەم وڵاتە دەمێنیتەوە و شەرم و خەجالەتیش بۆ هەموو دەسەڵاتدارانی دوواتری وڵاتی ئووتریش کە زۆربەربەستیان بۆ کردنەوە پەروەندی قاسملووی مەزن وهاورێیانی هێنایە پێش ودیسانیش بەردوامن .
لە٦-٥ سالی یەکەمی ٩٠ کان تیرؤرەکانی رژیمی تاران زۆر وڵاتی گرتەوە ، سویس ، تورکیە، فەرانسە ، ئووتریش و.......... هەموویان لەترسی رژیمی زالمی ئێران، وترس وتوقان بێ دەنگیان هەڵبژارد. تاقە وڵاتێک کە بە هیمەتی دادستان و بەشی قەزایی توانی راگرتن و وستان بە تیروریزمیئ دوڵەتی ئێران بکا وڵاتی ئالمان بوو. کاربەدەستانی ئێران زۆرجار سیاسەتی مەلحم و درؤشە واتە نەرمی وهەرەشەیان بۆ سەر دوڵەتی ئالمان گرتبەر و ئەلحەق دەوڵەت ئالمان زۆر ترسان و پیێان خۆش بوو لە بەرزختی زۆری ئێران و هەروەها زۆر بەرژوەندی کە زۆر بە قازانجیان بوو تیرؤری رێبەرانی کورد دیزە بە دەرخۆنە بکرێ کە شەهامەتی وئازایەتی دادستان رێگای بە هەموو بێ ویژدان و ناجوامێرێک گرت کە ئووتریش گرتبوویە بەر دووپات بکریتەوە .
بە میلوون کورد رێز وحورمەتیان بۆ دادستان و بەشی قەزائئ وڵاتی ئالمان هەیە ولە دڵ و دەورونی هەر کوردێک ئەوهەنگاوە دەمێنتەوە کە ئەوان بە پارە ویژدانیان لە ژێر پێ نەنا ونەترسان لە تیرۆریزمی ئێران . بەداخێکی گرانەوە ئەوە بۆئووتریش ئەبووتە درس کە وانەی لێ وەرناگرن!.
لە کاتێک دا رژیمی تاران لە سەر مەرگ دایە و گەلانی ئێران راپەرەریوون ولە لایەکی دیکەش گەورە وڵاتی جیهان ئەمریکا هاتووتە مەیدان کە هەم تیرۆریزیمی ئێران و هەم چەکی ئەتوومی و هەم دەخالەتی ئێران لە چەند وڵات وهەوروەها پئشیلکاری ئێرانی بە نیسبەتی گەلانی بە ناپەسەند و نامروڤی دەزانێ .ئەلحەق هەمان سال کە ئەوە تێرۆرە تەواو ناجوامیرانە کرا ئەو کاتیش ئەمریکا هەڵویستی گرتبوو. حەق وایە دوڵەتی ئووتریش بە هەنگاوەکانی دا بێتەوە و چی دیکە نە بترسێ نە بەرژەوەندی وەسەرەوەی عەدالەت ودادپەورەی بخا. بێ هەڵویستی و ترس و توقانی لە کؤماری تیرۆریستی ئێران بوو کە لە سالیانی دواتر تیروریستانی داعش رەخنەیان لە ولاتانی ئوروپایی کرد وژۆمایەکی زۆریان خەلکی بێ دیفاع و بێ گوناح لەناوبرد ، ئەو وڵاتانەئ ئوروپایی لە کاتی خۆیان هیچ هەڵویستێکیان نەگرت کە دواتر خۆدی خۆشیانی گرتەوە.ئاخر زۆر کەس دەزانێ کە ئێران پەناگای ئەلقاعدە بوو وزۆربەی تیرۆریستان لە خاکی ئێران دەورەیان دیوە و داعش لە نێو ولاتەکان لە ناوچەدا ئامادە نەبووە تەنیا زیان بە ئێران بگەیەنێ !. .
لە لایەکی دیکە کورد نیشانی داوە با دەوڵەتی زۆر بەرژۆندی خۆازی ئووتریش پەورەندی دووکتور قاسملووی بەستبێ بەڵام ئەو پەروەندیە لە دڵ ودەرونی هەر کوردێکی نیشتمان پەرەوری جیهان وبەتایبەت کوردانی رۆژهەڵاتی نیشتمان و هەموو دیموکراتەکان بە کراوەیی و زیندویی ماوتەوە . بۆ دەوڵەتی ئووتریش دۆستایەتی کوردو گەلانی ئێران بکا زۆر سەرفەرازانەترهەتا دۆستایەتی رژیمیکی بیزاروی تیرۆریستی جەنایەت کار. رؤژێک دادی کاربەدەستانی ئوووتریش شەرم لە کردوەی سیاسەتمدارنی پێشوویان بکەن وئەوپەروندیە وەگەر بخەنەوە، ئەوەش دیسان کاری جیدی و هەولێ بەرچاوی دیموکراتەکانی دەوێ