بەشداری هەیئەتێکی ح د ک لە ئێوارەخوانێكی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبریتانیا

ناوەندی هەواڵ- بریتانیا: ڕۆژی دوو شەممە رێکەوتی ٢ی جولای ٢٠١٨ی زایینی، لەسەر بانگێشتی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بریتانیا، هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێكهاتوو لە بەرێزان دوکتور سەعید شەمس و مەولوود سوارە بەشداری ئێوارە خوانێکیان کرد کە لە پارلەمانی بریتانیا ڕێکخرابوو.
ئەم ئێوارە خوانە بە هاوکاری جاك لۆپرێست،ی ئەندامی پارلمانی بریتانیا و بەرپرسی گروپی پارلمانتەرانی بریتانیا بۆ داکۆکی لە کێشەی کورد و هەروەها بەرێز کاک کاروان جەمال نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو.
لە پەڕاوێزی ئیوارە خوانەکە دا چەندین باس و خوازی جیاواز هاتنە بەر باس و شرۆڤە کردن، کە گرینگترین بابەت، دواین گۆرانکارییەکانی ناوچە و بەتایبەت کوردستانی باشوور و هێزی پێشمەرگەی کوردستان وەک کاریگەرترین و بەتواناترین هیزی چەکداری ناوچەکە بۆ تێکشكاندنی داعش و بەرگری کردن لە دێموکراسی و سەقامگیری کوردستان بوو. هەروەها یارمەتی و مەشق پێ کردنی دەولەتی بریتانیا بە زیاتر لە دەهەزار پێشمەرگەی کوردستان و هاوکات سەردان و چاوپێکەوتنی بەرپرس و کاربەدەستانی کوردستان و تشویق کردن و هاندانی زیاتری کۆمپانیەکانییە بیانییەکان بۆ گواستنەوەی سەرمایەکان و کارکردن لە کوردستان تەوەری سەرەکی باسەکان بوون.
پێویست بە ئاماژەیە کە هەیئەتی حیزبیمان لەگەڵ بەشێکی بەرچاو لە پارلمانتێران و نوێنەری حیزب و لایەنەکان دیداریان تازە کردەوە و باس و خواسێکی تێروتەسەل لەگەڵ بەشێک لە ئەندامی پارلمان و لۆرد و وەزیرە دۆستەکانی گەلی کورد لەو ئێوارە خوانەدا ئەنجام درا کە لە ناویان دا دەکرێ ئاماژە بە هەریەكە لەبەرێزان: ئالستەر بێرد وەزیری دەولەت بۆ کاروباری رۆژهەلاتی نێوەراست، بەرێز جاك لۆپریستی ئەندامی پارلمانی بریتانیا و بەرپرسی گروپی پارلمانتەرانی بریتانیا بۆ داکۆکی لە کێشەی کورد، بەرێز نەزار میرجان محەممەد جێگری باڵوێزی عێراق لە لەندەن، بەرێز تۆم هاردی و لۆرد رەی و هەروەها بەرێز نەدیم زەهاوی وەزیری خوێندن .
لەم دیدارە کورتانەدا نوێنەری حیزب ئیشارەی بەتازەترین رووداوەکانی ئێران کرد و داوای پشتیوانی لەدۆستانی کورد کرد کەیارمەتی دەری خەڵکی وەزالەهاتووی ئێران بن بۆ گەیشتن بە دیموکراسی و ئازادی و ژیانێکی شیاو، لە سایەی حکومەتێکی دیموکراتیک و گەلی دا.
نوێنەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بریتانیا
بۆ بینینی وێنەکان کلیک لێرە بکە ( https://photos.app.goo.gl/GCnKt17aSoGFaJK88 )