بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک لە بەردەرگای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سویس دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران

ناوەندی هەواڵ- سویس: هەموو ساڵێک ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆنفڕانسێک بە بەشداری نوێنەری هەموو ولاتانی ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە لە ژێر ناوی کۆنفڕانسی کارگەری بەڕێوە دەچێ. ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی مای ٢٠١٨ی زایینی، بۆ دەربڕینی نارەزایەتی و بیزاری بەرامبەر بە کار وکردەوەی ڕژیمی تێرۆریستی ئیسلامی ئێران، کۆمەڵێکی بەرچاو لە کوردستانی و ئێرانییەکانی دانیشتووی وڵاتی سویس، لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری ژنێف کۆبوونەوە.
خۆپیشاندەران بە دانی درووشمی جۆراوجۆر دژ بە رژیمی کۆماری ئیسلامی، ڕەوشی نالەباری کۆڵبەر و زەحمەتکێشانی سەرسنوور و پشێلکاری ئەو ڕژیمە دژ بە ماف و ئازادییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران، بە تایبەت خەڵکی کوردستانیان سەرکۆنە و ڕیسوا کرد.
جێگەی ئاماژەیە کە هاودەنگ لەگەڵ نەیارانی کۆماری ئیسلامی دا، چەندین حیزبی چەپی سویس،یش دەنگی ناڕەزایەتییان دژ بە کاروکردەوەکانی ڕژیمی تاران بەرز کردەوە و داوایان کرد کە نوێنەرایەتی حکومەتی تاران لەو کۆنفڕانسە بکرێتە دەرەوە.

حیزبی دیموکراتی کوردستان- سویس
xopishandan-swis-1.jpg