پێک هێنانی ئاکسیۆنێک بۆ داکۆکی لە بەندییە سیاسیە کوردییەکانی بەندیخانەکانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان

ناوەندی هەواڵ- ئاڵمان: دوانیوەرۆی رۆژی یەکشەممە ٢١ی مای ٢٠١٨ ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری " ویسمار" سەر بە هەرێمی " ماکلێنبۆرگ" بە بەشداریەکی کۆمەڵێک کەسایەتی سیاسی ئاڵمانی ئەو شارە ئاکسیۆنێکیان بۆ لەقاو دانی سیاسەتە دژ مرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەروەها بۆ داکۆکی لە بەندییە سیاسیەکانی کورد و تایبەتەن کاک رامین حسێن پەناهی لە ناوەندی ئەو شارە پێک هێنا. ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەم ئاکسیۆنەدا بە بەرز کردنەوەی وێنەی بەندییە سیاسیەکانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دەنگی نارەزایەتی هەموو بەندکراوانی کوردی چاڵە ڕەشەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێرانیان گەیاندە گوێی کەسایەتیە سیاسیەکانی شاری ویسمار. لەم ئاکسیۆنەدا هاورێی بێهروز کلینیک پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئاڵمان،ی بە زمانی ئاڵمانی خوێندە کە لەگەڵ پێشوازی بەشداران و ڕێبوارانی ئەو شەقام و گۆڕەپانە بەرەوو بوو. دەقی پەیامەکە. بەشداربوانی خۆشەویست! خوشک و برایانی هێژا! سپاس بۆ بەشداربوونتان و سپاس بۆ هاتنتان بۆو ئاکسیۆنە. وڵاتی ئێمە خاوەنی مێژوویەکی پڕلە سەروەریە بە بەگژداچوونەوە بە داگیرکەرانی نیشتمانەکەمان.. دەسەڵاتدار ی و خۆسەپێنی کۆماری تیرۆریست پەروەری ئیسلامی ئێران ماوەی نزیک بە ٤٠ ساڵە زێدوو نیشتمانی لێ زەوت کردووین و هەموو ژێرخانەکانی ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتی، کۆمەڵگاکەمانی خستۆتە بەر تەوژمی بیرە چەق بەستووەکانی خۆی و هەرچی دەنگی ئازادیخوازی و حەق وێژیشە، کپ کردووە و لاوانی شۆرشگێر و ئازادیخوازیشمانی لێ ئێعدام و لێ بەند کردووین.
خۆشەویستان هیچ کام لە یاسا و رێساکانی کۆماری تیرۆریست پەروەر و خۆسەپێنی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوخانیان نیە لەتەک کۆنوانسیۆنەکانی مافی مرۆڤ و هیچ جۆرە یەکسانی بوونێکیش بەدی ناکرێ لە ناوەندەکانی دادپەروەری سەر بەم کۆمارە خۆسەپێنە. هەر لەو پێوەندیە دا دەتوانین ئاماژە بە گیرانی کاک رامین حسێن پەناهی و هاورێیانی بکەین کە دەسەڵاتداری تیرۆریست پەروەری کۆماری ئیسلامی ئێران بەو پەڕی دڵڕەشی و نامرۆڤ بوون، سێ لەو هاورێیانەی لەگەڵیا بوون بە رەگبار بەست و گیانیانی لێ ئەستاندن و هەروەها سزای سەپێندراو بە یەکێک لە لاوانی ئازادیخوازی رۆژهەڵاتەکەمان "کاک رامین حسێن پەناهی "بکەین کە لەوپەڕی ناعیداڵەتی دا، بە سازکردنی دادگایەکی ۱۰ خولەکی سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپاند.. خۆشەویستانی بەشدابوو و گوێگرانی بەرێز! ئێمە لێرەوە بە نوێنەرایەتی لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستان دەنگی خۆمان بۆ پشتیوانی لە کاک ڕامین حسێن پەناهی و هەموو زیندانیانی سیاسێ ڕادەگەیەنین و داوای هەڵوەشانەوەی ئەو سزا سەپێندراوە دەکەین کە بەسەر کاک ڕامین حسێن پەناهی دا داسەپاوە. ئازادی بۆ هەموو زیندانیەکی سیاسی. سەرکەوێ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەکەمان.
حیزبی دێموکراتی کوردستان- کۆمیتەی ئاڵمان.
aksion-5-2018-1.jpg