هێزی دەریایی ئامریکا لە کەنداوی فارس کەوتووتە حاڵەتی ئامادە باشەوە

سپاسالاری دەریاوان جۆن ڕێچاردسوون بەرپرسی عەمەلیاتی هێزە دەریاییەکانی ئامریکا رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٤ بانەمەڕ باسی لە جمۆجۆلی هێزەکانی ئێران کرد لە کەنداوی فارس و لەو بارەوە ڕایگەیاند: هێزەکانی ئێمە لە ئامادەباشی تەواو دان و هەروەها گوتی: دوای کشانەوەی ئامریکا لە بەرجام، ئەگەری هاتنە ئارای شەڕ و تێکهەڵچوون لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادی کردوەو ئەوەش بۆ ژێرخانەکانی نەوت لە رۆژهەڵاتی ناڤین دەگەڕێتەوە.
شیاوی باسە ئێران هەمووکات “تنگەی هرمز” و کەنداوی فارس وەکوو کارتی گوشار بە دژی وڵاتانی جیهان و بەتایبەتی ئامریکا بەکار هێناوەو ئامادەباشی هێزەکانی ئەمریکاش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەوڵەتی تاران ئاگادار بکاتەوە کە ئەمجارە نە “تنگەی هرمز” بکاتە کارتێکی گوشار و ، نە پاپۆڕەکانی سپای پاسدارانیش بە کەشتی و بەلەمەکانی ئامریکا نیزیک ببنەوە.
جێی‌ئاماژەیە دۆناڵد تڕامپ چەندین جار بە توندی هەڕەشەی لە هێزی دەریایی ئیران کردوە کە لە خەلیجی فارس کێشە نەخوڵقێنن، دەنا بە توندی وڵامیان دەدرێتەوە.