بەڕێوەچوونی کۆڕیادی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان لە وڵاتی فینلاند

ناوەندی هەواڵ- فینلاند: رۆژی شەممە ڕێکەوتی ٨ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی کومیتەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە وڵاتی فینلاند کۆریادێکی بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی پێشەوای مەزنی گەلەکەمان قازی محەممەد و هاوڕێیانی و ڕێزگرتن لە هەموو شەهیدانی کوردستان پێک هێنا. لەو ڕێوڕەسمە دا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و نوێنەری چەندین حیزب و ریکخراوی کوردستانی بەشدار بوون، یاد و ناوی شەهیدانی کۆمار بەڕز ڕاگیرا.
کۆریادەکە بە وتەی بەخێر هێنانی بەڕیوەبەری بەرنامە هاوڕێ کەرێم ڕەسووڵی کاتژمێر ٣ی پاشنیوەرۆ بە سرودی شەهیدان لە لایەن کۆڕی هونەری کومیتەی فینلاند و خولەکێک بێدەنگی بە مەبەستی رێز گرتن لە شەهیدان دەستی پێکرد.پاشان پەیامی بنەمالەی سەربەرزی شەهیدان لە لایەن هاورێ ئاوات حەسەنپور خوێندرایەوە. بە دوای ئەو دا هاوڕی سەید خدر پەیامی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی فینلاندی پێشکەش کرد. بە دوای ئەو دا نوێنەری چەندین حیزب و ڕێکخراوی کوردستان پەیامەکانی خۆیان بە بۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستانەوە خوێندەوە. لە بڕگەیەکی دیکەی ڕوڕەسمەکە دا هاوڕێ بورهان بێهروجە مەقامی شەهید قازی محەممەدی بە دەنگە بە سۆزەکەی پێشکەشی ئامادە بووان کرد. بە دوای ئەو دا هاوڕێ ئازاد شێخی بابەتێکی لە سەر ڕۆژی ١٠ خاکەلێوە و جێگە و پێگەی یەکەمی سەرۆک کۆماری کوردستان پێشەوا قازی محەممەد و شەهیدانی ١٠ی خاکەلیوە و شەهیدانی ئەم دواییانەی دەستی تێرۆری ڕژیمی ئیسلامی پێشکەش کرد. ئینجا هاوڕێیان موسا لیلانەیی بەرپرسی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە فینلاند و قادر قادری " مەکڵاوەیی" چەپکە گوڵی ڕێز لێنانیان پێشکەشی بنەمالەی شەهیدانی ئامادە بوو لە ساڵۆنەکە دا کرد.
لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمە دا هاوڕێ شوانە ڕەزگەیی بابەتێکی لە سەر جێگە و پێگەی شەهید لە کۆمەڵگەی کوردەواری دا پێشکەش کرد. مامۆستا نزار کوێستانی پارجە هۆنراوەیەکی پێشکەش کرد. دوایی بڕگەی ڕێوڕەسمی ١٠ی خاکەلێوە، ٧٢هەمین ساڵەوەگەڕی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی تەرخان کرا بۆ بۆ دێکۆمێنتاری ١٠ی خاکەلێوە کە لە لایەن هونەرمەند سمایل ماملێ،وە درووست کراوە و تێدا چەندین بەڵگەنامە و فیلم و وێنەی سەردەمی کۆمار پیشانی ئامادە بووان درا. هەر لەو پەیوەندی لەگەڵ ئەو فیلمە دێکۆمێنتارییە دا چەندین پرسیار ئاراستەی هونەرمەند سمایل ماملێ کرا و بەڕیزیشیان وڵامی پرسیارەکانی دایەوە. کاتژمێر ٧ی ئێوارە بە نوێکردنەوەی پەیمانی وەفا و درێژەدانی بە ڕیبازی شەهیدان لە لایەن بەشدارانەوە، کۆتایی بە ڕێوڕەسمەکە هات.
پێویست بە ئاماژەیە کە ئەو ئەو حیزب و ڕێکخراوانەی خوارەوە جگە لە ناردنی هەیئەت بۆ ڕێوڕەسمەکە، بە خوێندنەوەی پەیام و برووسکە، بەشداری ئەو کۆڕیادە بوون:
- حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران " پەیامی " کومیتەی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران"
- پارتی دیموکراتی کوردستان
- یەکێتی نیشتمانی کوردستان
- فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە فینلاند
- بزووتنەوەی گوڕان
- کۆمەڵەی شۆڕشگێر زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
- ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کمۆنیستی ئێران- کۆمەلە
- سازمانی دیموکراتیکی یارسان
- پارتی ژیانی ئازادی کوردستان " پژاک "

کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان- فینلاند

بۆ بینینی وێنەکانی ئەو ڕیوڕەسمە کلیک لێرە بکە ( https://photos.app.goo.gl/HAsA6cTseS2uHJ583 )