نامەیەکی سەرئاواڵە لە لایەن کۆمەڵێک لە کوردانی تاراوگە لە پەیوەندی لەگەڵ گیرانی خۆپیشاندەرانی ئەم دواییانەی ئێران

کۆمەڵێک لە کوردانی دانیشتووی تاراوگە بە نووسینی نامەیەکی سەرئاواڵە بۆ کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتییەکان و ڕیکخراوی مافی مرۆڤ و یەکێکی ئوروپا، داوایان کردووە کە گوشار بخەنە سەر ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کە خۆپیشاندەرە بەندکراوەکانی ئەو خۆپیشاندانەی دوایی کە زیاتر لە ٣٧٠٠ کەس دەبن و لە ماوەی چەند ڕۆژی خۆپیشاندانەکان دا دەستبەسەر کراون و تەنانەت تا ئێستا و بە پێی دوایین هەواڵەکان ٢٢ کەس بە هۆی دەستڕێژی هێزە دژی گەلیەکانەوە کوژراون و ٥ کەسی دیکەش لە ژێر ئەشکەنجە دا گیان لە دەست داوە، ئازاد بکرێن.
ئەو نامەیە هەڵگری واژووی کۆمەڵێکی بەرچاو لە خەڵکانی مرۆڤ دۆست و ئازادیخوازە و سات لە دوای ساتیش ڕوو لە زیاد بوونە. ئێمە لێرە دەقی نامەکە و بەشێک لە واژووەکان دەخەینە بەر دیدەی ئێوەی ئازیز، تکایە بە هەر شێوەیەکی مومکین بۆتان دەکرێ هەوڵی بڵاو کردەنەوەی بدەن.
لەگەڵ ڕێزی زۆرمان
کاوە ئەڵماسی
یەحیا دەوانداری

imza.jpg