ئاگاداری سمینارێک بە بۆنەی ٢٥ی نۆامبر، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، لە وڵاتی نۆروێژ

کومیتەی گشتی یەکیەتی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات بە هاوکاری کۆمیتەی یەکێتی ژنان لە نۆروێژ بە بۆنەی ٢٥ی نۆامبر، رۆژی بەرەنگاربوونەوی توندوتیژی دژ ژنان ، سمینارێک بۆ بەرێزان گوڵالە شەرەفکەندی، ئەندامی رێبەری حیزبی دێموکرات، سارا محەممەدی چالاک لە بواری ژنان و رۆژە عەزیزی ئەندامی یەکیەتی ژنان و چالاک لە بواری ژناندا پێک دێنێ.
تەوەری سەرەکی باسەکان بریتین لە
١ توندوتیژی دژ بەژنان ، گوڵاڵە شەرفکەندی.
٢باسێک لە سەر توندوتیژی بەگشتی و شیکردنەوەی جۆرەکانی، رۆژە عەزیزی.
٣ هاواری تاساویی ناخی ژنان، سارا محەممەدی.
داوا لە هەموو ئەندامان و دۆستانی یەکێتییەکەمان لە دەرەوەی وڵات، بەتایبەت دانیشتوانی نۆروێژ دەکەین کە بە بەشداری خۆیان، نارەزایەتی خۆیان دژ بە توندوتیژی لە هەموو جیهان دا نیشان بدەن و ببنە داکۆکیکارێکی ڕاستەقینە لە ماف و داخوازییەکانی ژنان لە جیهان و کوردستان.
تێبینی
دوای تەواوبوونی سمینارە گشتێکە کۆبوونەوەیەکی تەشکیلاتی بۆ ئەندامانی یەکێتی ژنان بەرێوەدەچێ.
ڕۆژی شەممە 18-11-2017ی زاینی
سەعاتی دەستپێکردن ١١.٣٠ خولەکی پێشنیوەڕۆ


بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە ئەو وێنەی خوارەوە
sminari-jnan-11-2017.jpg