بەشداریی هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆڕی ماتەمینی مام جەلال لە وڵاتی نۆروێژ

ناوەندی هەواڵ- سوید: ی هەیئەتێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆڕی ماتەمینی مام جەلال لە وڵاتی نۆروێژ
رۆژی یەک شەممە رێکەوتی ٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧ی زایینی، لە سەر بانگهێشتی لیژنەی ئامادەکاری ڕێو ڕەسمی پرسە بۆبەرێزونەمر مام جەلال، سەدان کەس لە ئەندامانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، چالاکانی سیاسی و مەدەنی سەر بە حیزب و ڕێکخراوەکانی چوار پارچەی کوردستان کۆڕیادێکی بە شکۆ بە بۆنەی ماڵ ئاوایی کردنی بەڕێز مام جەلال تاڵەبانی لە شاری لیلێسترۆم لە وڵاتی نۆروێژ بەرێوە چوو. سەرەتای رێورەسمەکە بە سرودی دوژمن شکێنی ئەرەقیب و چەند ساتێک بێدەنگی بۆگیانی پاکی شەهیدان کۆریادەکە دەستی پێکرد.. بەڕێز هەندرێن باوەنووری بەرپرسی کۆمیتەی نۆروێژی یەکێتی نیشتمانی، بە ناوی کۆمیتەی یەکێتی نیشتمانی بەخێر هاتنی ئامادەبوانی کرد. پەیامی هاوخەمی حیزب و ڕێکخراوەکان و هەر وەها دەستەی بەڕێوە بەری ڕێو ڕەسمەکە بە بۆنەی ماڵ ئاوایی بەرێزمام جەلال لە لایەن کاک محممەد ئەسکەندەر خوێندرایەوە. دواتر کورتە فیلمێک لە ژێر ناوی دڵۆپێک لە دەریای ژیانی مام جەلال کە لە لایەن کۆمیتەی نۆروێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئامادەکرابوو پێشکەش کرا. لە کۆتایی دا بەرێز ئیبراهیم کۆنەپۆشی بە ناوی دەستەی بەڕێوە بەری ڕێو ڕەسمەکە لە پەیامیێکی کورتدا کە تێیدا سوپاسی بەشداربوان، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز مام جەلال و هەموو تێکۆشەرانی یەکێتی و بەشداربوانی ڕێو ڕەسمەکە کرد. شایەنی باسە بەشێکی بەرچاو لە ئەندامان و لەیەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەشداری رێورەسمەکەبوون. ڕێو ڕەسمەکە لە لایەن لیژنەی بەڕێوە بەری ڕێو ڕەسمی ڕێزگرتن لە یاد و خەباتی بەڕێز مام جەلال ڕێکخرابوو کە دەستەی بەڕێوە بەری پێکهاتبوون لە نوێنەرانی ئەو حیزب و ڕێکخراوانە: پارتی دیموکراتی کوردستان
نۆروێژ حیزبی دیموکراتی کوردستان
نۆروێژ پارتی سەربەستی کوردستان
نۆروێژ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
نۆروێژ سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
نۆروێژ یەکێتی نیشتمانی کوردستان
نۆروێژ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
نۆروێژ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کۆمیتەی نۆروێژ
بۆ بینینی وێنەکان کلیک لێرە بکە ( https://photos.app.goo.gl/zkz4fhe5FcutSj5D2 )