بەشداریی وەفدێکی ح د ک لە پرسەی مام جەلال تاڵەبانی سەرکۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتیی یەکیەتی نیشتمانیی

ناوەندی هەواڵ- سوید: دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧ کۆڕێکی پرسە و سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دایی مام جەلال تاڵەبانی سەرکۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری یەکیەتی نیشتمانیی کوردستان لە باکووری شاری ستۆکهۆڵم پێکهات.
کۆڕەکە سەرەتا بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و خولەکێک بێدەنگیی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و گەورە پیاوی مێژووی شۆڕشی کوردستان مام جەلال دەستیپێکرد. دواتر پەیامی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سێ زمانی کوردی، سوئێدی و عەرەبی خوێندرایەوە و پاشان رێزدار کاک عومەر شێخ‌مووس باسێکی کورتی لەسەر مام جەلال و بیروبۆچوونی نووسەران و سیاسەتوانانی بێگانە لەسەر مام جەلال باسکرد. بەهۆی زۆریی بەشداران و کەمیی کات پەیامی حیزب و کەسایەتییەکانی دیکە نەخوێندرایەوە.
وەفدی حدک پێکهاتوو لە ئەندامانی کۆمیتەی دەرەوەی وڵاتی حیزب، کۆمیتەی سوئێد و کۆمیتەکانی ستۆکهۆڵم و ئوپسالا کە بە سەرپەرستیی بەرێز کاک خالیدی عەزیزی بەشداری پرسەکە بوون. هەروەها لە پەڕاوێزی پرسەکەدا کاک خالیدی عەزیزی بەشداریی وتووێژێکی راستەوخۆی تەلەفزیۆنی کوردستان ٢٤ی کرد.
بۆ بینینی وێنەکان کلیک لێرە بکە ( https://photos.app.goo.gl/9L5ua0SCbWYxE6tJ3 )