کوڕێکی زانستی بۆ تێکۆشەری دێرینی حیزبی دیموکرات حوسێن مەدەنی لە هەولێر بەڕێوەچوو

رۆژی شەممە لە شاری هەولێر کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەوشارە، کوڕێکی زانستی بۆ تاوتوێکردنی داویین کتێبی حسێن مەدەنی رێکخست.
کوڕەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی شەهیدان دەستیپکرد، دواتر ئاگری نەقشبەندی پێشکەشکاری ئەندامی لێژنەی فەرهەنگی کۆمیتەی هەولێر کورتەیەکی لە سەر کتێبی “ژئۆپۆلتیکی کوردستان و داهاتووی پرسی کورد” لە نووسینی حسین مەدەنی باس کرد.
دواتر حوسێن مەدەنی نووسەری کتێبی ژیوپۆلتیکی کوردستان و داهاتووی پرسی کورد، باسێکی لەسەر کتێبەکەی و گرنگی ژئۆپۆلتیکی رۆژهەلاتی کوردستان پێشکەش کرد.
ناوبراو لە باسەکەی‌دا ئاماژەی بەوە کرد کە هەریەک لە سەرچاوە مرۆییەکان، سەرچاوەکانی ئاو و وزە ،سێ رەگەزی گرنگی ژئۆپۆلتیکی رۆژهەڵاتی کوردستانن، لە بەشێکی دیکە لە وتەکانی‌دا ، مەدەنی گوتی: کوردستان یەک وڵاتە و، کوردیش یەک نەتەوەیە .
ئاماژەشی بەوە کرد کە پرسی کورد لە رووی ژئوپۆلتیکەوە لە هەموو پارچەکان، بە یەکەوە گرێدراوە.
لە کۆتایی سمینارەکەشدا رێزدار حسێن مەدەنی بە واژۆی خۆی کتێبی ژیۆپۆلتیکی کوردستان و داهاتووی پرسی کوردی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
h-madani-2017-2.jpg