بەڕێوەچوونی کۆڕێک بە بۆنەی کۆچی‌دوایی کرێس کۆچێرا لە شاری سنە

ئێوارەی ڕۆژ دووشەممە ۹٦/٥/۱٦ لە دەفتەری حەوتەنامەی «دەنگی‌کوردستان» بە بەشداریی بەشێک لە چالاکانی فەرهەنگی و ستافی بەڕێوەبەری “حەوتە نامەی دەنگی کوردستان ” لە شاری سنە، کۆڕێک بە بۆنەی کۆچی دوایی کریس‌کۆچێرا بەڕێوەچوو.
لەو کۆڕە فەرهەنگییە کە ژێر ناوی “وەفایەک بۆ کۆچێرا” ئامادە کرا بوو، بەشێک لە نووسەران و رۆشنبیران و رۆژنامەوانانی کورد تێدا بەشدارییان کردو، چەند کەس لەوان بابەت و وتاری خۆیانیان لەسەر نووسەر و کوردناسی بەناوبانگ، کرێس کۆچێرا پێشکەش کرد.
هۆشیار بابایی خاوەن ئیمتیازی “دەنگی کوردستان” و فەرهاد هادی سەرنووسەر و کامبیزکەریمی شاعیر و دوکتورای مێژوو،ڕەحیم لوقمانی نووسەر وشاعیر، سەباح موفیدی دوکتورای زانستە سیاسییەکان، هادی نەقدی دوکتورای دەروونناسی،
ئۆمید وەرزەندە، بەرپرسی کوردستان‌ناسی زانکوی ئازاد سنه،
بەهمەن باینگانی، دوکتورای کۆمەڵناسی ، ئەحمەد محەممەدی، وەرگێڕی مێژوو
چەند کەس لە کۆڕگێرانی ئەو کۆڕیادە بوون کە هەر کام لە گۆشە نیگایەکەوە تێکۆشان و ماندووبوونی کوچێرای کوردناسیان بۆ بەشداران باس کرد.
شایانی باسی مێژوونووس و نووسەری ناسراوی فەرانسەوی کە تەمەنێک خزمەتی بە پرسی مێژووی کورد و هەروەها مافە ڕەواکانی کرد، لە رۆژی ١٢ی گەلاوێژی لە تەمەنی ٧٩ ساڵەیی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شیاوی باسە “دەنگی کوردستان” ، حەوتەنامەیەکی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییە کە بە هیمەتی بەشێک لە رۆژنامەنووسان و قەڵەمبەدەستانی کورد لە شاری سنە دەردەچێ و، لە چوارپارێزگای کوردستان بڵاو دەبێتەوە.