شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی حدکا لە ناوچەی پیرانشار

ماڵپەڕی فەرمی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاوی کردەوە کە لە ئاکامی شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان پۆلێک پێشمەرگەی ئەو حیزبە و هێزەکانی سپای پاسدارانی رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، وێڕای کوژران و برینداربوونی چەند کەس لە هێزەکانی رێژیم، دوو پێشمەرگەی ئەو حیزبە شەهید بوون. بە پێی هەمان سەرچاوە، لەو شەڕ و تێکهەڵچوونەدا کە کاتژمێر ١١ی شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە، رێکەوتی ١٤ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی رووی داوە، وێڕای کوژران و بریندار بوونی ١٠ کەسی سەر بە سپای پاسداران، بەداخەوە لەم دەرگیرییەدا دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوەکانی “یەعقووب مورادی و هێمن مەولان نژدا” شەهید بوون. ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای هاوخەمیی کردن لە گەڵ کەس‌وکاری شەهیدان “یەعقووب مورادی و هێمن مەولان نژدا”، بۆ سەرجەم هاوسەنگەرانی ئەو دوو شەهیدە سورخەڵاتە، ئاوەدانی سەنگەر و گەیشتنبە ئامانجەکانیان بە ئاوات دەخوازێ.