. . . .


28 Sep 2009

به‌شداری هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له‌کۆنفرانسی ساڵ?


کومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات: له‌ڕۆژانی 27 سێپتامبر تا 1ی ئۆکتۆبری 2009 حیزبی کرێکاری بریتانیا (لیبر پارتی) که‌ئێستا حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و وڵاته‌یه‌، له‌شاری گه‌شتیاری برایتۆن کۆنفرانسی ساڵانه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌با.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ دوو شه‌ممه‌ی 28ی سپته‌مبه‌ر به‌رامبه‌ر به‌ 6ی ڕه‌زبه‌ر هه‌یئه‌تێکی حیزبی پێک هاتوو له‌به‌ڕێزان کاک خالید عه‌زیزی سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و کاک مه‌ولوود سواره ‌نوێنه‌ری حیزب له وڵاتی ‌بریتانیا له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی حیزبی کرێکاری بریتانیا (لیبر پارتی) بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌شداری ئه‌و کۆنفڕانسه ‌ده‌بن.
پێویسته‌بگوترێ ڕۆژانی 28 و29ی سێپتامبر له‌به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی کاری کۆنفرانسی ئه‌و حیزبه،‌ که ‌تێیدا حیزبه ‌سۆسیالیست و سۆسیال دێمۆکراته‌کانی ئه‌ندامی ئه‌نتێرناسیۆنالی سۆسیالسیت به‌شدار ده‌بن، ئاماده‌بوونی هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی حیزبی ئێمه‌له‌و رۆژانه‌دا هه‌لێکی باش بۆ دیدار و چاو پێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و حیزبانه ‌ده‌خوڵقێنێ.
کۆنفڕانسی ساڵانه‌ی لیبر پارتی گرینگێه‌کی تایبه‌تی هه‌یه‌، لیبر پارتی به‌ ‌یه‌کێک له‌سه‌ره‌کیترین، گه‌وره‌ترین و به‌رچاوترین حیزبه‌کانی ئورووپا دێته ‌ئه‌ژمار. ئه‌و حیزبه‌ نه‌ک هه‌ر کاریگه‌ری له سه‌ر‌داڕشتن و گه‌ڵاڵه‌کردنی سیاسه‌تی بریتانیا و ئورووپا هه‌یه‌، به‌ڵکوو به‌پێ رۆڵێک که ‌بریتانیا چ وه‌کوو ولاتێکی زلهێز له‌مه‌یدانی سیاسه‌تی نێونه‌وه‌یی و چ وه‌ک یه‌کێک له‌ئه‌ندامه‌ هه‌میشه‌ییه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ، ده‌ورێکی به‌رچاو و گرینگی له‌سیاسه‌تی جیهانیشدا هه‌یه‌.
جگه‌له‌نوێنه‌رانی حیزبه‌کانی ئه‌ندام له‌ئه‌نترناسیۆناڵی سۆسیالیست، نوێنه‌ری هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ش که ‌له‌گه‌ڵ وڵاتی بریتانیا له‌پێوه‌نده‌ی دیپلۆماتیک دان، له‌ڕێگای سه‌فاره‌ته‌کانیانه‌وه‌ له‌و وڵاته‌، به‌شداری ئه‌و کۆنفرانسه‌ده‌بن.
به‌شداری له‌و کۆنفڕانسه ‌له‌و ‌رۆشه‌وه ‌گرێنگی خۆی هه‌یه ‌که‌ ده‌کرێ به‌ پێی ئیمکان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تیه‌کان ، باڵوێز و دیپلۆماته‌کانی وڵاتانی جۆراوجۆر دیدار و چاوپێکه‌وتن بکرێ و وه‌کوو تریبوونێک بۆ زیاتر ناساندنی گه‌لی کورد له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و مافه‌ڕه‌واکانی و له‌قاودانی زیاتری سیاسه‌ته ‌چه‌وته‌کانی کۆماری ئیسلامی که‌ڵکی لێ وه‌ربگیرێ. هه‌روه‌ها له‌رووی زیاتر ناساندن و پته‌وتر کردنی پێوه‌ندی نێوان حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و حیزب و نوێنه‌رایه‌تی وڵاته ‌جۆراوجۆره‌کانی دونیا جێگای بایخ پێدانه‌.
له‌و پێوندێدا له‌رۆژانی داهاتوو دا زانیاری زیاتر بڵاو ده‌کرێته‌وه‌.
نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان
له‌بریتانیا
28ی سپتامبری 2009

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1129 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact