. . . .


26 Sep 2009

به‌ڕێز کاوه ئاهه‌نگه‌ری له سیمیناری لاوانی ئێرانی له بروکسێل وتا


ناوه‌ندی هه‌واڵ: کاتژمێر 10ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 26 ی سێپتامبری 2009 سیمیناری لاوانی ئێرانی له‌ بێلژیک له زانکۆی ئازادی بروکسێل به‌‌ێوه‌چوو. له‌ سمیناره‌که‌دا که‌ له‌ لایه‌ن له‌ لایه‌ن کومیته‌ی به‌رگری له خه‌باتی خه‌ڵکی ئێران رێکخرابوو، به‌ڕێز کاوه ئاهه‌نگه‌ری نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ کاروباری یه‌کێتی ئوروپا وتارێکی له ژێر ناوی ''خه‌سارناسیی یه‌کێتی له ئێران'' ( آسیب شناسی اتحاد در ایران) پێشکه‌ش کرد.
به‌ڕێز ئاهه‌نگه‌ری له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌یه‌کی کورتی به زه‌رووره‌تی یه‌کده‌نگی و پێکهاتنی یه‌کێتی له نێوان ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانیدا کرد و له‌م باره‌وه‌ رایگه‌یاند که‌ به‌ داخه‌وه‌ ئه‌م زه‌رووره‌ته ‌تا ئێستا‌ هه‌ر له ئاستی درووشمدا ماوه‌ته‌‌وه و هیچ یه‌ک له‌و ئوپوزیسیۆنانه‌ی که خۆیان به سه‌راسه‌ری پێناسه ده‌که‌ن، نه‌یانتوانیوه فۆرموولێک بۆ پێکهێنانی ئه‌و یه‌کێتیه بخه‌نه‌روو. کاوه ئاهه‌نگه‌ری له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که یه‌کێتی و باس له‌م چه‌مکه بۆخۆی له‌خۆیدا باس له بوونی جۆراوجۆری و جیاوازی ده‌کات، ئه‌گینا زه‌رووره‌تێک نیه له کۆمه‌ڵگایه‌کی تاک‌باوه‌ڕ و وه‌ک یه‌کچوو باس له یه‌کێتی بکرێت. نوێنه‌ری حیزب بۆ کاروباری ئوروپا دواتر ئاماژه‌ی به واقعی جۆربه‌جۆریی ئێران له بواری، کولتووری، سیاسی، ئایینی، ئابووری و ...هتد کرد و رایگه‌یاند که‌ ده‌بێ یه‌کێتی وه‌ک مکانیزمێک به ‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و جۆراوجۆرییه‌ بێته به‌رباس. له درێژ‌ه‌دا کاوه ئاهه‌نگه‌ری ره‌خنه‌ی له‌ مۆدێلی یه‌کسانسازی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه گرت و وتی ده‌بێ ئه‌و مۆدێله‌ کۆتایی پێ‌بێت و سڕینه‌وه یان له‌به‌رچاو نه‌گرتنی بێچمه‌جیاوازه‌کان هیچکات ناتوانن ببنه مایه‌ی یه‌کێتی و پاراستنی ئێران. له کۆتایی وتاره‌که‌ دا ئاماژه‌ به بوونی نامۆیی نێوان‌ جوغرافیا جۆراوجۆره‌ فه‌رهه‌نگییه‌کانی ئێران کرابوو و دیالۆگی به سه‌ره‌تا و ده‌ستپێکی پرۆسه‌ی یه‌کێتی له ئێراندا وه‌سفکرد.
bljik-sminari-lawani-eran.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1294 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact