. . . .


25 Sep 2009

ئامریکا: به‌شداریی ئه‌ندامانی حدک له‌ که‌مپه‌ینی ناڕه‌زایه‌??


ناوه‌ندی هه‌واڵ: کوردستان و کورد نیوز: هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌فه‌ری‌ مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌ نژاد بۆ نیۆیۆرك به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌شداری‌ له‌ شه‌ست و چواره‌مین كۆبوونه‌وه‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ ئێرانییانی‌ دانیشتووی‌ ئورووپا، ئامریكا و وڵاته‌ جۆراوجۆره‌كان له‌به‌رده‌م بنكه‌ی‌‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ماوه‌ی‌ رۆژانی‌ رابردوودا كۆبوونه‌وه.‌
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه رۆژی ‌٢۳/ ۹/ ٢٠٠۹ به‌ مه‌به‌ستی‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی‌ سه‌فه‌ری‌ سه‌ركۆماری‌ ئێران بۆ نیۆیۆرك رێك خراوه‌، به‌شێکی به‌رچاو له‌ هاوڕێیان و ئه‌ندامانی‌ حیزبی دیموكراتی‌ كوردستان له‌وانه‌ هاوڕێیان مراد ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی کۆمیته‌، كامرانی‌ باڵنوور نوێنه‌ری‌ حیزب له‌ ئامریكا به‌شدار بوون‌.
ئه‌ندامان،، لایه‌نگران و دۆستانی حیزبی دێموکرات که‌ له‌ سه‌ر بانگه‌وازی حیزب له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌کانی ئه‌مریکاوه‌ به‌شداری ئه‌و رێپێوانه‌ بوون، به‌ هه‌ڵگرتنی ئاڵای کوردستان و ده‌یان دروشمی پێوه‌ندیدار به‌ ماف و ئازادیه‌کانی گه‌لی کورد و سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌ بنده‌سته‌کانی ئێران به‌ زمانه‌کانی کوردی، فارسی و ئینگلیسی توانیان سه‌نگی خۆیان له‌و خۆپیشاندانه‌دا نیشان بده‌ن. هه‌روه‌ها به‌شێک له‌ به‌شداران به‌ وتوێژ له‌ گه‌ڵ کاناڵه‌کانی راگه‌یاندن ئامانج و مه‌به‌سته‌کانی خۆیان له‌ به‌شداریی له‌و مه‌راسمه‌دا راگه‌یاند.
له‌ کاتی رێپێوانه‌که‌دا كامران باڵنوور له‌ لێدوانێكی‌ تایبه‌ت بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی كوردكاناڵ ڕایگه‌یاند كه‌ بڕیاره‌ ناڕازییان، راگه‌یاندراوێك كه‌ له‌ چه‌ند خاڵ پێك دێ‌ پێشكه‌ش به‌ کۆڕی گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی بكه‌ن و بۆ بیر و رای گشتیشی بڵاوی‌ بكه‌نه‌وه‌.
amrika.jpg
amrika1.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1274 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact