. . . .


23 Sep 2009

بلژیک: وتاری به‌ڕێز جه‌لیل گادانی له‌ خۆپیشاندانی دژ به‌ سه‌فه‌


ناوه‌ندی هه‌واڵ: رۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی 23ی سێپتامبری 2009 له به‌رده‌م باره‌گای سه‌‌ره‌کی کۆمیسیۆنی یه‌کێتی ئوروپا و شورای ئوروپا له بروکسێل، خۆپێشاندانێک به نیشانه‌ی پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی نێوخۆی وڵات و ده‌ڕبڕینی ناڕه‌زایه‌تی سه‌باره‌ت به‌ حزووری ئه‌حمه‌دی‌نژاد له کۆبوونه‌وه‌ی گشتی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له لایه‌ن کانوونی به‌رگری له مافی مرۆڤ لقی بلژیک به‌ڕێوه‌چوو. له‌‌م خۆپێشاندانه‌دا که‌سایه‌تی جۆراوجۆری کوردستانی، ئێرانی و بلژیکی وتاریان پێشکه‌ش کرد که به‌ڕێز جه‌لیل گادانی که‌سایه‌تی سیاسی و تێکۆشه‌ری دێرینی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌ن کانوونه‌وه بۆ پێشکه‌شکردنی وتار بانگهێشت کرابوو. به‌ڕێز گادانی که‌ یه‌که‌م وتاری خۆپیشاندانه‌که‌ی پێشکه‌ش کرد، له وته‌کانی‌دا وێڕای ئاماژه به ره‌وشی مافی مرۆڤ له ئیران به گشتی و کوردستان به تایبه‌تی له سی ساڵی رابردوودا، باسی بزووتنه‌وه‌ی ئه‌م دوایانه‌ی ئێران و ئالۆزی و کێشه‌کانی به‌رده‌م حکومه‌تی جمهوری ئیسلامی کرد و هیوای خواست که خه‌لک یه‌کده‌نگ و هاوئاهه‌نگ بۆ نه‌هێشتنی نیزامی کۆماری ئیسلامی له ئێراندا ده‌ست بخه‌نه نێو ده‌ستی یه‌کتر. به‌ڕێز گادانی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به تێکۆشانی بێ‌وچانی گه‌لی کورد له ئێراندا کرد که سی ساڵه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانی خۆی خه‌بات ده‌کات و هه‌رواش به‌رده‌وام ده‌مێنێته‌وه. له کۆتاییدا به‌ڕێز گادانی وێڕای داوا له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ به ره‌سمی نه‌ناسینی ئه‌حمه‌دی‌نژاد وه‌ک سه‌رکۆماری ئێران هه‌روه‌ها داوای له ئه‌نجوومه‌ن و رێکخراوه مه‌ده‌نی و چالاکانی مافی مرۆڤ کرد که به جیددی له‌م ده‌رفه‌ته هه‌ستیاره‌دا داوا له ئۆپۆزیسیون بکه‌ن بۆ یه‌کگرتن و رێکخستنی خۆیان و گه‌یشتن به پلاتفۆڕمێکی هاوبه‌ش وه‌ک ئاڵترناتیڤێک بۆ داهاتووی ئێران. به‌ڕێزیان له‌م باره‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که تا یه‌کگرتووییمان زیاتر و ریکخراوتر بین، ئه‌وه ئاست و راده‌ی متمانه و راکێشانی سه‌رنجی جیهانیان و زل‌هێزه‌کانیش زێده‌تر ده‌بێ.

شایانی باسه که کومیته‌ی بلژیکی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌م خۆپیشاندانه‌دا به‌شداری کرد که‌ له کاتژمێر 12:30 هه‌تا 3ی دوانێوه‌ڕۆی خایاند.
bljik-kak-jalil.jpg

بگه‌رێوه‌|ئەم بابەتە 1613 جار بینراوە| بینێره‌| چاپ
Facebook| My Yahoo| Twitter| google




start|copyright © 2009 kdpmedia.org|contact